2 کاتژمێر پێش ئێستا
67 جار خوێنراوەتەوە
دۆناڵد ترەمپ: ئێران مووشەکێک دروست دەکات کە دەگاتە ئەورووپا و ئەمریکا
سەرۆکی ئەمەریکا لە وتاری ساڵانەی خۆیدا جەختی کردەوە، بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادات تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ئەگەر گفتوگۆکان شکست بهێنن، بژاردەی سەربازی ئامادەیە.
لە وتارەکەیدا کە کاتژمێرێک و ٤٨ خولەکی خایاند و بە درێژترین وڵات لە مێژووی وڵاتەکەیدا دادەنرێت، دۆناڵد ترەمپ جەختى کردەوە، دانوستان لەگەڵ تاران بەردەوامە و ئەوان دەخوازن ڕێککەوتن بکرێت، بەڵام تا ئێستا بەڵێنێکی ڕوونیان نەداوە بۆ دەستبەرداربوون لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی.
سەرۆکی ئەمریکا تارانی بە "دەوڵەتی ژمارە یەک لە پاڵپشتیکردنی تیرۆر" ناو برد و ڕایگەیاند: ئێران دەیەوێت مووشەکێک دروست بکات کە توانای گەیشتنی بە ئەورووپا و بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکای هەبێت.
سەرۆکی ئەمەریکا هۆشداریدا کە وڵاتەکەی خاوەنی "بەهێزترین سوپایە لەسەر ڕووی زەوی" و ڕاشیگەیاند: هەر وڵاتێک گومان لە بەهێزیمان بکات ڕووبەڕووی هێزێک دەبێتەوە کە "تێکشکانی نییە".
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدان کە ئاژانسی هەواڵگریی بەرگریی ئەمەریکا پێشبینی کردووە، ئەگەر تاران بڕیار بدات، دەتوانێت تا ساڵی ٢٠٣٥ مووشەکی کیشوەربڕ بەرهەم بهێنێت.
بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە دانوستانەکان لەنێوان واشنتۆن و تاران دەست پێ بکەنەوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ مۆڵدانی گەورەى هێزی سەربازیی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئامادەباشیى ئێران بۆ وەڵامدانەوەى هەر جۆرە هێرشێک.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە