2 کاتژمێر پێش ئێستا 64 جار خوێنراوەتەوە

فڕۆکەیەکی ئێف ١٦ـى تورکیا کەوتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکە گیانی لەدەست دا

 

فڕۆکەیەکی جەنگیى ئێف ١٦ ى تورکیا لەناو خاکى وڵاتەکە کەوتە خوارەوە و فڕۆکەخانەکە گیانی لەدەست دا.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری F-١٦ دوای ئەوەی لە بنکەی ئاسمانیی نۆیەم لە (باڵیکئەسیر) فڕیوە، پەیوەندیی پچڕاوە و کەوتووەتە خوارەوە.
دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردن، تیمەکان توانییان پاشماوەی فڕۆکەکە لە شوێنی ڕووداوەکە بدۆزنەوە و پشتڕاستی گیانلەدەستدانی فڕۆکەوانەکەیان کردەوە.
لاى خۆیەوە ئاکن گورلەک، وەزیرى دادی تورکیا ڕایگەیاند، تیمێکی تایبەتمەند دەستیان بە لێکۆڵینەوەی تەکنیکی و دادوەری کردووە بۆ ئەوەی بزانن ئایا هۆکارەکە کێشەی هونەری بووە یان دۆخێکی دیکە.
یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: هۆکارى کەوتنەخوارەوەى فڕۆکەکە دواى لێکۆڵینەوەى تیمەکانى لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دیارى دەکرێت و بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێت.
بەهۆی ڕووداوەکەوە کە لە نزیک ڕێگای ئیستەنبووڵ-ئیزمیر ڕوویداوە، بەشێک لە ڕێگەکان بە ڕووی هاتووچۆدا داخران تاوەکو تیمەکانی فریاکەوتن کارەکانیان تەواو دەکەن.
تورکیا خاوەنی ٢٧٠ فڕۆکەى ئێف ١٦یە و یەکێکە لەو پێنج وڵاتەى جیهان کە لە ناوخۆدا فڕۆکەى جەنگیى ئێف ١٦ بەرهەم دەهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 40 خولەک پێش ئێستا

    کاردانەوەی ئێران بەرامبەر وتارەکەی ترەمپ

  • 47 خولەک پێش ئێستا

    مەزڵووم عەبدی: کورد خۆبەڕێوەبەریی دەوێت بەڵام ئێستا بە ئیدارەى خۆجێیی ڕازی بووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    فڕۆکەیەکی ئێف ١٦ـى تورکیا کەوتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکە گیانی لەدەست دا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی: كورد ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ له‌ده‌ست نه‌دات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوبنان: هۆشداری بە ئامانجگرتنی ژێرخانی وڵاتەکەمان پێگەیشتووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    شا عەبدوڵڵا: ئوردن ڕێگە بە پێشێلکردنی کایەی ئاسمانی وڵاتەکەی نادات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. چوار كه‌س له‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌رێك گیانیان له‌ده‌ست دا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیلێنسكی: ئێمه‌ سه‌روه‌ریی خۆمان پاراست و ڕووسیاش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو

سەرەتا