2 کاتژمێر پێش ئێستا
66 جار خوێنراوەتەوە
بۆ دانووستان لهگهڵ ئهمریكا؛ شاندێكی ئێرانی له جنێفن
وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عەراقچی و شاندی یاوەری بۆ گەڕێکی دیکەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا له جنێڤن.
تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە کە، عەراقچی و شاندی یاوەری بە مەبەستی ئەنجامدانی سێیەم گەڕی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا، لەسەر دۆسیەی ناوەکی ئەو وڵاتە، له جنێڤ'ی پایتەختی سویسران.
دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دوای هێرشی ئەو وڵاتە لە حوزەیرانی ٢٠٢٥ وەستابوو و ئێستا بە نێوەندگیری وڵاتانی ناوچەکە و بە تایبەتیش تورکیا دەستیان پێکردووەتەوە.
لە ٦ و ١٧ شوبات دوو گەڕی دانوستان لە نێوان ئەو دوو وڵاتە بەڕێوەچوو و ئێران لەبەرامبەر ڕاگرتنی چالاکییە ناوەکییەکانی کە بەرهەمهێنانی چەکی ناوەکی لێبکەوێتەوە، خوازیاری هەڵگرتنی سزاکان لەسەر وڵاتەکەیەتی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە