3 کاتژمێر پێش ئێستا 121 جار خوێنراوەتەوە

هێزى ئاسمانى ئیسرائیل گەیاندنی خواردنی بۆ ناو بنكە سەربازییەكانى قەدەغە دەکات

پەیام

لە ترسی ئاشكرابوونی ئامادەكارییە سەربازییەكان بۆ هێرشكردنە سەر ئێران، قەوارەی زایۆنی بڕیارێكی نائاسایی بۆ سەربازەكانی لە تەلئەبیب دەركرد و گەیاندنی خواردنی لە ڕێگەی ئەپڵیكەیشنەكانەوە بۆ ناوەوەی بنكەكان قەدەغە كرد.

هێزی ئاسمانیی قەوارەی زایۆنی ڕێنماییەكی نوێی بۆ ئەو سەربازانە دەركرد كە لە كۆمەڵگەی كیریا لە ناوەندی تەلئەبیب كار دەكەن.

بەپێی ڕێنماییەكە، سەربازان چیتر بۆیان نییە خواردن لە ڕێگەی ئەپڵیكەیشنەوە ڕاستەوخۆ بۆ ناوەوەی بنكەكە داوا بكەن، بەڵكو دەبێت لەگەڵ نوێنەری گەیاندنەكە لە خاڵێكی دەرەوەی سەربازگەكەدا كۆببنەوە.

میدیاكانی زایۆنی ئاماژەیان بەوە كردووە، ئەم هەنگاوە لەبەر هۆكاری ئەمنییە؛ چونكە زیادبوونی كتوپڕی داواكاریی خواردن لە شەوێكی دیاریكراودا، دەبێتە ئاماژەیەكی ڕوون بۆ بوونی چڕیی سەربازان و ئامادەكاریی بۆ ئۆپەراسیۆنێكی گەورە، وەك هێرش بۆ سەر ئێران.

ئەم تیۆرییە لە ئەمریكا بە پێوەری پیتزای پنتاگۆن دەناسرێت، كە تێیدا چاودێران لە ڕێگەی زیادبوونی فرۆشی پیتزا لە دەوروبەری وەزارەتی بەرگری، پێشبینی ڕووداوە نێودەوڵەتییە گەورەكان دەكەن پێش ئەوەی بە فەرمی ڕابگەیەنرێن.

پێشتریش لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو، بەهۆی زیادبوونی داواكاریی پیتزا لە واشنتن، پێشبینی هێرشێكی قەوارەی زایۆنی كرابوو پێش ئەوەی ئەنجام بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزى ئاسمانى ئیسرائیل گەیاندنی خواردنی بۆ ناو بنكە سەربازییەكانى قەدەغە دەکات

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    کاردانەوەی ئێران بەرامبەر وتارەکەی ترەمپ

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵووم عەبدی: کورد خۆبەڕێوەبەریی دەوێت بەڵام ئێستا بە ئیدارەى خۆجێیی ڕازی بووە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    فڕۆکەیەکی ئێف ١٦ـى تورکیا کەوتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکە گیانی لەدەست دا

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی: كورد ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ له‌ده‌ست نه‌دات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوبنان: هۆشداری بە ئامانجگرتنی ژێرخانی وڵاتەکەمان پێگەیشتووە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    شا عەبدوڵڵا: ئوردن ڕێگە بە پێشێلکردنی کایەی ئاسمانی وڵاتەکەی نادات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران.. چوار كه‌س له‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌رێك گیانیان له‌ده‌ست دا

سەرەتا