1 کاتژمێر پێش ئێستا 183 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: لەپێناو لەناوبردنی هەڕەشەکان، هێرشمان بۆ سەر ئێران دەستپێكردووە

پەیام 

سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند لەگەڵ قەوارەی زایۆنی بە ئامانجی لەناوبردنی هەڕەشە ئەتۆمی و سەربازییەكان، هێرشێكی گەورەیان بۆ سەر ئێران دەست پێكردووە.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی ئەمڕۆ دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی گەورە لە دژی ئێران كردووە و ئامانجی سەرەكیشی پاراستنی گەلی ئەمریكایە لەو هەڕەشانەی كە ڕژێمی ئێران دروستیان دەكات.

ترەمپ جەختی لەوە كردەوە، كە نابێت هەرگیز ڕێگە بدرێت ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، چونكە بە وتەی ئەو تاران هەوڵی پەرەپێدانی بەرنامەیەكی ئەتۆمی دەدات. 

ترەمپ وتیشی: "ئێران خەریكی دروستكردنی مووشەكی دوورهاوێژە بۆ هەڕەشەكردن لە ئەمریكا، بۆیە ئێمە مووشەكەكانیان تێكدەشكێنین و بەرنامە مووشەكییەكەیان لەناو دەبەین." هەروەها هەڕەشەی ئەوەی كرد كە هێزی دەریایی ئێران بە تەواوی لەناو دەبەن.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا، ترامپ ڕووی لە گەلی ئێران كرد و وتی "سەعاتی ئازادیتان نزیك دەبێتەوە"، هەروەها هێزە چەكدارەكانی ئێرانی سەرپشك كرد لە نێوان بێدەنگ بوون یان ڕووبەڕووبوونەوەی "مردنێكی حەتمی".

هاوكات ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرینۆتی زایۆنی بڵاوی كردووەتەوە كە ینیامین نەتەنیاهوو و بەرپرسانی باڵای قەوارەكە لە پەناگەیەكدا كۆبوونەوەی بەپەلە ئەنجام دەدەن.
****
لای خۆیەوە، بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنییش ناوی هێرشەكەی سەر ئێرانی لە "قەڵغانی یەهودا"وە بۆ "نەڕەی شێر"ی گۆڕی و لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا، ڕایشیگەیاند: ئامانج لە هێرشەكان گۆڕینی ڕژێمە و داوای چەكدانانی لە ئێرانییەكان كرد.

نەتەنیاهوو وتیشی: ئەوەی چەك دابنێت ڕزگاری دەبێت.

سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی ئاماژەی بەوەش كرد كە كاری هاوبەشیان لەگەڵ ئەمریكا دۆخێكی گونجاو بۆ گەلی ئێران بەدی دەهێنێت و وتیشی: لەگەڵ ئەمریكا دەستمان بە لابردنی مەترسی بوونی ئێران كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 48 خولەک پێش ئێستا

    میدیاى ئێرانى: بەهۆى بۆردومانى قوتابخانەیەک لە هورمزگان 40 قوتابى کوژران

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هێرشى بەرفراوانی مووشەكی و درۆنیمان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێكردووە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    وڵاتانی ناوچەكە پریشكی شەڕی ئێران ـ ئەمریكا و ئـیسرائیلیان بەركەوت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لەپێناو لەناوبردنی هەڕەشەکان، هێرشمان بۆ سەر ئێران دەستپێكردووە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشەکان بۆ سەر ئێران بەردەوامە و کوژرانى فەرماندە باڵاکان ڕەتدەکرێتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا و ئیسرائیل بۆردومانیان دەستپێکرد و ئێرانیش دەستى بە وەڵامدانەوە کردووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا پشتگیریی پاکستان بۆ هێرشکردنە سەر ئەفغانستان دەکات

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران یۆرانیۆمی پیتێنراوی "ئاست بەرزی" كۆگا كردووە

سەرەتا