2 کاتژمێر پێش ئێستا
210 جار خوێنراوەتەوە
شەش وڵاتی عەرەبی: لەسەر هێرشەکانى ئێران مافی خۆمانە بەرگری لەخۆمان بکەین
پەیام
ئەمریکاو شەش وڵاتی عەرەبی هۆشداری توند لەهێرشەكانی سەر هەولێر دەدەن و سەرکۆنەی هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە دەکەن، دەشڵێن "دوپاتی مافی خۆمان بۆ بەرگری لەخۆکردن دەکەینەوە".
نوسینگەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی هەریەک لە ئەمریکا، بەحرەین، ئوردن، کوێت، قەتەر، سعودیەو ئیماراتی بڵاوکردەوە، كە تێیدا هاتوە، ئەو هێرشە موشەکی و درۆنییانەی ئێران هەڕەمەکی و بێباکانە بوون و خاکی چەندین دەوڵەتی خاوەن سەروەرییان کردووەتە ئامانج.
لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەبەوەشکراوە "ئەم هێرشە بێ پاساوانە ژیانی هاوڵاتیانی سڤیلیان خستووەتە مەترسییەوە و زیانیان بە ژێرخانی سڤیل گەیاندوە."
ئەو حەوت وڵاتە هۆشداری دەدەن لەوەی رەفتارەکانی کۆماری ئیسلامی پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و دەڵێن، "بە ئامانجگرتنی سڤیلەکان و ئەو وڵاتانەی کە تێوەنەگلاون لە ململانێکان، رەفتارێکی سەرکێشانە و تێکدەری سەقامگیرییە."
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، ئەو وڵاتانە جەخت لەیەکدەنگیی خۆیان دەکەنەوە و ئەوە دەخەنەڕوو، "ئێمە بەیەکگرتوویی دەبین بۆ بەرگریکردن لەهاوڵاتیان، سەروەری و خاکمان؛ دوپاتی مافی خۆمان بۆ بەرگری لەخۆکردن دەکەینەوە لەبەرامبەر ئەم هێرشانەدا."
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە