2 کاتژمێر پێش ئێستا
108 جار خوێنراوەتەوە
توركیا جووڵهی حزبهكانی رۆژههڵات به مهترسی بۆسهر ناوچهكه دهزانێت
پهیام
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکی نوێدا هۆشداری دا لە چالاکییەکانی حزبهكانی رۆژههڵات لە ناوچەکە و ڕایگەیاند کە کار و کردەوەکانی ئەم حزبانه نەک هەر مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، بەڵکو هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆن بۆ سەر سەقامگیری تەواوی ناوچەکە.
تورکیا جەختی کردەوە کە بە وردی چاودێری جووڵە و چالاکییە سەربازییەکانی ئۆپۆزسیۆنی کوردی ئێران و پەرەسەندنە هەرێمییەکان دەکات.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، ئەنقەرە هەڵوێستێکی توندی نیشاندا و ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەی "مافی وەڵامدانەوەی بۆ هەر جۆرە هەڵوێستێکی شەڕانگێزانە پارێزراوە"، بێ گوێدانە ئەوەی سەرچاوەی ئەو هەڕەشەیە کێیە یان لە کوێوە دێت.
هەروەها وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەوەی خستەڕوو کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە هەماهەنگی بەردەوامدایە لەگەڵ هاوپەیمانی ناتۆ (NATO) و هاوپەیمانە ستراتیژییەکانی تری، تاوەکو بەرەیەکی یەکگرتوو بەرامبەر بەو ئاڵێنگارییە ئەمنییانە پێکبهێنن. ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاری سیاسی و سەربازیدا تێدەپەڕێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە