1 کاتژمێر پێش ئێستا
92 جار خوێنراوەتەوە
هاوپەیمانی عەرەبی: "دوو دڕۆن لە ئاسمانی ڕیاز تێکشکێندران
پهیام
وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی بە فەرماندەیی سعوودیە تورکی مالیکی ڕایگەیاند، دوو دڕۆنی حووسییەکانی یەمەن کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، لە ئاسمانی ڕیاز تێکشکێندران.
مالیکی لە هەژماری پلاتفۆڕمی کۆمەڵایەتی کۆمپانیای X کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە ڕایگەیاند، لە ئاسمانی ڕیاز دوو دڕۆن ڕێگری لێکراوە و تێکشکێندراون.
تورکی مالیکی هەروەها لە بڵاوکراوەیەکی دیکەشدا ئاماژەی بەوەداوە کە مووشەکێکی حووسییەکانیش کە بەرەو ڕیاز ئاراستە کرابوو، تێکشکێندراوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی سعوودیەش زەنگەکانی ئاگادارکردنەوەی بە نیشانەی بوونی مەترسی لەسەر ڕیاز لێدابوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە