06/03/2026 511 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجوومەنی كاتیی ڕێبەرایەتیی ئێران تاوتوێى هەڵبژاردنی ڕێبەری نوێ دەکات

پەیام 

بۆ تاوتوێكردنی هەڵبژاردنی ڕێبەری نوێ ئەنجومەنی كاتیی ڕێبەرایەتیی ئێران كۆبووەوە و وەڵامی دەستێوەردانەكانی تڕەمپیشیان دایەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئێران بڵاوی كردەوە: "ئەنجومەنی كاتیی ڕێبەرایەتیی" بۆ تاوتوێكردنی چۆنیەتی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری، كە ئەركی دەستنیشانكردنی ڕێبەری باڵای نوێی وڵاتی لەسەر شانە، بە سەرۆكایەتی مەسعود پزیشكیان كۆبووەتەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، ئەنجومەنەكە وەڵامی لێدوانەكانی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەركردەی داهاتوو دایەوە و بەرپرسانی تاران جەختیان كردەوە، كە قسەكانی تڕەمپ ئامانجە "قیناوییەكانی دوژمن" لەم جەنگەدا ئاشكرا دەكات و گەلی ئێران ڕێگە بە هیچ دەستێوەردانێك نادات، بەڵكو بە خۆڕاگریی خۆیان ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی چۆك پێ دادەدەن.

هاوكات ئاژانسی تەسنیم ئاماژەی بەوە كردووە كە عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ڕاپۆرتێكی لەسەر دوایین گۆڕانكارییەكانی بەرەكانی جەنگ پێشكەش كردووە. حكومەتیش ڕاسپێردراوە پێداویستییە بنەڕەتییەكانی وەك دەرمان و كاڵا گرنگەكان بۆ هاووڵاتییان دابین بكات.

ئەنجوومەنی كاتیی سەركردایەتی لە مەسعوود پزیشكیان، غولام حسێن موحسینی ئاژەیی و عەلی ڕەزا ئەعرافی پێكدێت، بەڵام تا ئێستا هیچ كاتێكی دیاریكراویان بۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی شارەزایان و ڕاگەیاندنی ڕێبەری نوێ دیارینەكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ گه‌رووی هورمز ڕوونادات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشنیازكراوه‌ بۆ ماوه‌ی ده‌ ڕۆژ هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر ئێران ڕابگیردرێت

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا داوا له‌ هاووڵاتیانی ده‌كات گه‌شت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌كه‌ن

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هێرشمان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئوردن و به‌حرێن

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای ئیسرائیلی: له‌ جه‌نگی سه‌ر ئێراندا ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌ ئاستێكی به‌رزدا له‌ هه‌ماهه‌نگیدان

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: زنجیره‌یه‌ك هێرشی دیكه‌مان كرده‌ سه‌ر ئێران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بیرۆكه‌ و پێشنیازمان بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ ئاڕاسته‌ كراوه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ ئیسرائیل ئاماده‌كاری ده‌كات و ئه‌گه‌ری فراوانبوونی جه‌نگ له‌ ئارادایه‌

سەرەتا