7 کاتژمێر پێش ئێستا
672 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا: زنجیرهیهك هێرشی دیكهمان كرده سهر ئێران
سوپای ئەمریکا کۆتاییهاتنی زنجیرهیهكی نوێی هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ناو ئێران ڕاگەیاند و، ئاماژه بۆ ئهوهش كراوه ئامانجی هێرشهكان لاوازکردنی زیاتری ئەو توانا سەربازییانەی ئێرانە کە بۆ هێرشکردنە سەر کەشتیوانیی بازرگانی بەکاردەهێنرێن.
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆ دەیەم شەوی لەسەرەیەک هێرشەکانیان بۆ سەر ئامانجە جیاوازەکان لە ناوخۆی ئێران ئەنجامدا. بەپێی ڕاگەیەندراوەکانی سوپای ئەمریکا، لەم خولەی هێرشەکاندا ناوەندەکانی فەرماندەیی سەربازی، توانای دەریایی، بنکەکانی هەڵدانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، و سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئێران کراونەتە ئامانج.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزەکانیان لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھەر پەلامارێک و دەستەبەرکردنی ئازادیی کەشتیوانی بۆ کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورموزدا. سێنتکۆم ڕوونیشی کردەوە کە ئامانج لەم هێرشانە کە لە کاتژمێر ٨ی ئێوارە بە کاتی گێرینچ دەستیان پێکردووە، لاوازکردنی زیاتری ئەو توانا سەربازییانەی ئێرانە کە بۆ هێرشکردنە سەر کەشتیوانیی بازرگانی بەکاردەهێنرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە