2 کاتژمێر پێش ئێستا 184 جار خوێنراوەتەوە

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەكارهێنانی خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر دراوسێكان ڕەتدەكاتەوە

پەیام

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت جەخت لە بێلایەنی عێراق دەكاتەوە و بەكارهێنانی خاك و ئاسمانی وڵاتەكەیشی بۆ هێرشكردنە سەر دراوسێكان لە لایەن هەر لایەنێكەوە بە توندی ڕەت دەكاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە ڕێگەی پەیوەندیی چڕی نێوان ئەندامەكانییەوە تاوتوێی پەرەسەندنە مەترسیدارەكانی ناوچەكەی كرد و جەختی كردەوە كە عێراق نابێت ببێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێكان، یان خاڵی دەسپێك بۆ هەر دەستدرێژییەك بۆ سەر وڵاتانی هاوسێ.

هاوپەیمانییەكە سەركۆنەی هەموو ئەو هێرشانەی كرد كە سەروەریی عێراق پێشێل دەكەن و دەبنە هۆی گیانلەدەستدانی خەڵكی بێتاوان.

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت كە لە لایەنەكانی پێكهێنەری دەسەڵاتی عێراق پێك دێت، پشتیوانیی تەواوی خۆیشی بۆ دامەزراوەكانی دەوڵەت و هێزە چەكدارەكان دەربڕی بۆ پاراستنی سنوورەكان و ڕێگریكردن لە هەر لایەنێك كە خاك و ئاوی عێراق بۆ هەڕەشەكردن لە ئاسایشی ناوچەكە بەكار بهێنێت.

هەر وەك داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕ و گەڕانەوە بۆ مێزی گفتوگۆی كرد، بانگەوازی بۆ هەموو وڵاتانی كاریگەری ناوچەیی و نێودەوڵەتیش كرد بە ڕۆڵی خۆیان بۆ ڕاگرتنی جەنگ و كۆتاپێهێنانی هەستن، چونكە بەردەوامیی توندوتیژی تەنها وێرانی بۆ گەلان دەهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەكارهێنانی خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر دراوسێكان ڕەتدەكاتەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرماندەی گشتیی پاسەوانی سنوور: هیچ دزەكردنێك لە سنوورەكانی عێراق نییە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    داخستنى ئاسمانیی عێراق به‌ڕووی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كاندا درێژکرایەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزخانەی ئەمریكا: هاووڵاتیانمان دەتوان لەڕێگاى وشکانییەوە عێراق بەجێبهێڵن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانتارێكی عێراق داوای پێداچوونەوە بە ڕێككەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئەمریكا دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ هێرشێکی ئاسمانی لە بابل؛ دوو بەرپرسی باڵای گروپه‌ میلیشیاكان کوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسانی ھەواڵگری لە ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. شیعه‌كان ده‌یانه‌وێت جێگره‌وه‌ی مالیكی دابنێن

سەرەتا