1 کاتژمێر پێش ئێستا
121 جار خوێنراوەتەوە
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: هاووڵاتیانمان دەتوان لەڕێگاى وشکانییەوە عێراق بەجێبهێڵن
پەیام
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد داوا لە هاووڵاتیەكانی دەكات لە ڕێگەى وشکانییەوە هەرێمی كوردستان و عێراق بەجێبهێڵن.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد ئاگاداریینامەیەكی ئەمنیی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی ئەوەی گرووپە میلیشیاكانی سەر بە ئێران هەوڵی بەئامانجگرتنی ئەو میوانخانانە لە هەرێمی كوردستان دەدات كە بیانییەكانی تێدایە، هانی هاووڵاتیانی ئەمریكی دەدەین هەرێمی كوردستان جێ بهێڵن بە پارێزراوی، یاخود پێداچوونەوە بە شوێنی مانەوەیان بكەن.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد دەڵێت: ڕێنمایی دەدەینە هەموو هاووڵاتیانی ئەمریكی بە زووترین كات عێراق بەجێبهێڵن و ئەوانەشی دەمێننەوە پێویستە ئامادە بن بۆ مانەوە لە شوێنی پارێزراو و خۆراك و ئاو و دەرمان و كەلوپەلی پێویستی كۆگاكراویان هەبێت.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد باسی لەوەش كردووە گەشتی ئاسمانی بازرگانی لە عێراق نییە و ڕێگای وشكانی هەیە بۆ ئوردن و كوەیت و سعودیە و توركیا و زۆرینەی دەروازە سنوورییەكان كراونەتەوە و هاووڵاتیانی ئەمریكی دەتوان لەو ڕێگایانەوە عێراق بەجێبهێڵن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە