07/03/2026 790 جار خوێنراوەتەوە

ئێران كوژرانی دەیان سەربازی ئەمریكی لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند

پەیام

بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای ئێران كوژران و برینداربوونی زیاتر لە 220 سەربازی ئەمریكی و پێكانی كەشتییەكی نەوتهەڵگری لە هێرشەكانی 24 كاتژمێری ڕابردوویدا ڕادەگەیەنێت.

ئیبراهیم زوڵفەقاری، وتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا كە بەرزترین دەستەی فەرماندەیی هاوبەشی هێزە چەكدارەكانی ئێرانە، ڕایگەیاند: لە درێژەی هێرشەكان بۆ سەر بنكەكانی سوپای ئەمریكا لە ناوچەكە، زیانێكی زۆری گیانی و ماددییان بە هێزە "دەستدرێژكارەكانی" ئەمریكا گەیاندووە. 

زوڵفەقاری ئاماژەی بەوەش كرد كە تەنیا لە بنكەی "زەفرە" لە ئیمارات، نزیكەی 200 سەربازی ئەمریكی كوژراون و بریندار بوون، هەروەها لە هێزی دەریایی پێنجەمی ئەمریكایش كە لە ئاوەكانی كەنداو جێگیر بوون، 21 كەس كوژراون. 

وتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا وتیشی: هاوكات لە باكووری كەنداویش كەشتییەكی نەوتهەڵگری سەر بە ئەمریكا كراوەتە ئامانج و زیانی پێ گەیشتووە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندە تەکنیکییەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ یەکلاکردنەوەی ڕێککەوتنی ئاشتی گەیشتنە قەتەر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هێشتا سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان نەکشاوەتەوە و بڕیاریش کشانەوەیان پێ نەگەیشتووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کەوتنەخوارەوەی ھێلیکۆپتەرێک له سعوودیە گیانلەدەستدانی ١٤ کەسی لێکەوتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    قەتەر... وەفدی ئەمریکا و ئێران لەسەر پرسی هورمز کۆ دەبنەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ژماره‌ی قوربانیان له‌ حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ تاكو ئێستا گه‌یشتوه‌ته‌ نزیكه‌ی 250 هه‌زار كه‌س

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران چه‌ندین پێگه‌ی له‌ به‌حرێن و كوه‌یت بۆردومان كرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا چەند پێگەیەکی لە باشووری ئێران بۆردومان کرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: لەگەڵ عومان گفتوگۆ لەبارەی بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز دەكەین

سەرەتا