2 کاتژمێر پێش ئێستا
183 جار خوێنراوەتەوە
داخستنى ئاسمانیی عێراق به‌ڕووی گه‌شته ئاسمانییه‌كاندا درێژکرایەوە
پەیام
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق ئەمڕۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا، درێژکردنەوەى داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەى به‌ڕووی گه‌شته ئاسمانییه‌كاندا بۆ ماوه‌ی 72 سه‌عاتی دیكه ڕاگه‌یاند.
ئه‌وه‌شی خستووەته‌ڕوو، درێژكردنه‌وه‌کە له سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوە ده‌بێت تاوه‌كو سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه، ئه‌وه‌ش وه‌ك رێكارێكی خۆپارێزیی كاتی.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئه‌م بڕیاره له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رده‌وامه بۆ دۆخی ئه‌منی و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی ناوچه‌كه و به‌گوێره‌ی پێشهاته‌كان دووباره دۆخه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە