2 کاتژمێر پێش ئێستا 203 جار خوێنراوەتەوە

فەرماندەی گشتیی پاسەوانی سنوور: هیچ دزەكردنێك لە سنوورەكانی عێراق نییە

پەیام 

حكوومەتی عێراق لەگەڵ ڕەتكردنەوەی هیچ حاڵەتێكی دزەكردن و سنووربەزاندنێك، پارێزراویی سنوورەكانی لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی دراوسێ بەتەواوی ڕاگەیاند.

فەریق محەمەد عەبدولوەهاب سوكەر فەرماندەی گشتیی پاسەوانی سنووری عێراق ڕایگەیاند: سنوورەكانی عێراق لەگەڵ سەرجەم وڵاتان بەتەواوی پارێزراوە و لەژێر كۆنترۆڵی وردایە و بەهۆی ئەو ڕێكارانەیشی گیراونەتە بەر و بە دانانی سیستمی چاودێری پێشكەوتوو، هیچ دزەكردن و سنووربەزاندنێك نییە.

فەریق محەمەد عەبدولوەهاب سوكەر ڕایشیگەیاند: ڕووداوەكانی ئەمدواییە دەریخست گرنگە سنوورەكان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە كە درێژییەكەی 1493 كیلۆمەترە توندوتۆڵ بكرێت.

وتیشی: ئەو هێزانەی سنوورەكانی ئێرانیان لەگەڵ پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە بەدەستەوەیە  بە هەماهەنگی لەگەڵ پاسەوانی هەرێم و پێشمەرگە و ئاسایش پتەو كراون.

فەرماندەی گشتیی پاسەوانی سنووری عێراق ڕایشیگەیاند: ئەوەی بڵاو دەكرێتەوە لەبارەی حاڵەتی دزەكردن لە عێراق بۆ ئێران ڕاست نییە و هەماهەنگی و پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەنێوان فەرماندەكانی پاسەوانی سنوور و هاوتاكانیان لە ئێران هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 23 خولەک پێش ئێستا

    هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەكارهێنانی خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر دراوسێكان ڕەتدەكاتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرماندەی گشتیی پاسەوانی سنوور: هیچ دزەكردنێك لە سنوورەكانی عێراق نییە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    داخستنى ئاسمانیی عێراق به‌ڕووی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كاندا درێژکرایەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزخانەی ئەمریكا: هاووڵاتیانمان دەتوان لەڕێگاى وشکانییەوە عێراق بەجێبهێڵن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانتارێكی عێراق داوای پێداچوونەوە بە ڕێككەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئەمریكا دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ هێرشێکی ئاسمانی لە بابل؛ دوو بەرپرسی باڵای گروپه‌ میلیشیاكان کوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسانی ھەواڵگری لە ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. شیعه‌كان ده‌یانه‌وێت جێگره‌وه‌ی مالیكی دابنێن

سەرەتا