2 کاتژمێر پێش ئێستا 191 جار خوێنراوەتەوە

ئێران زنجیرەیەك هێرشی بۆ سەر بەحرەین و ئیمارات ئەنجامدایەوە

پەیام

دوابەدوای بەڵێنەكانی سەرۆككۆمار بۆ ڕاگرتنی هێرشەكانیان بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ، سوپای پاسداران زنجیرەیەك هێرشی مووشەكی و درۆنی كردە سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە ژمارەیەك لەو وڵاتانە.

پاش بەڵێنێكی مەسعوود پزشكیان، سەرۆككۆماری ئێران بۆ ئەوەی كە چیدیكە وڵاتەكەی هێرش ناكاتە سەر وڵاتانی دراوسێ، هێرشێكی بەرفراوانی مووشەكی و درۆنی كرایە سەر چەند وڵاتێكی كەنداو.

لەوبارەوە وەزارەتی بەرگری ئیمارات و قەتەر ڕایانگەیاند كە سیستمە بەرگرییەكانیان چەندین ئامانجی ئێرانییان لە ئاسماندا تێك شكاندووە. 

لە مەنامەی پایتەختی بەحرەین دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیستراوە و وەزارەتی ناوخۆی قەتەریش باری نائاسایی و قەدەغەی هاتووچۆی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان ڕاگەیاند. 

لای خۆیەوە سوپای پاسدارانی ئێران جەختی كردەوە كە بنكە سەربازییەكانی ئەمریكایان لە "جوفەیر"ی بەحرەین و بنكەی "زەفرە" لە ئیمارات و چەند بنكەیەكی دیكە لە قەتەر بە مووشەكی ورد پێكاوە. 

ئەم هێرشانە دوای ئەوە دێن كە ئەمڕۆ، مەسعوود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئێران داوای لە دراوسێكانی كردبوو ڕێگری لە بەكارهێنانی خاكەكەیان بۆ هێرشكردنە سەر ئێران لە لایەن ئەمریكا و قەوارەی زایۆنییەوە بكەن و بەو مەرجەش چیدی هێرش بۆ سەر ئەو وڵاتانە ئەنجام نادەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران زنجیرەیەك هێرشی بۆ سەر بەحرەین و ئیمارات ئەنجامدایەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    غـ.ەززە.. لە یەك دانیشتندا زیاترلە 250 كەس تەواوی قوڕئانیان لەبەر وتەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران كوژرانی دەیان سەربازی ئەمریكی لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی پەروەردەی ئێران: بەهۆى هێرشەکانەوە 195 قوتابی و مامۆستا كوژراون

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هێرشەكان بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ ڕادەگرین و دوژمنایەتیمان لەگەڵیان نییە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزێكی زەمینی سوپای ئـیسرائیل چووە لوبنانەوە و دواى ڕووبەڕووبوونەوەى کشایەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا بڕیاری دا بە شێوەیەكی سەربازی یاوەری كەشتییە نەوتهەڵگرەكان لە گەرووی هورمز بكات

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل زیانێكی گەورەیان بە ئێران گەیاندووە

سەرەتا