2 کاتژمێر پێش ئێستا
176 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا بڕیاری دا بە شێوەیەكی سەربازی یاوەری كەشتییە نەوتهەڵگرەكان لە گەرووی هورمز بكات
پەیام
ئەمریكا بڕیاری دا بە شێوەیەكی سەربازی یاوەری كەشتییە نەوتهەڵگرەكان لە گەرووی هورمز بكات و ئێرانیش دەڵێت: چاوەڕوانین.
دۆگ بورگوم وەزیری ناوخۆی ئەمریكا ڕایگەیاند: بەرزبوونەوەی نرخی وزە تەنیا قۆناغێكی كاتییە و سوپای وڵاتەكەی ئاسایشی كەشتییەكان لە گەرووی هورمز دابین دەكات بۆ ئەوەی ڕێڕەوی هەناردەكردنی نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان ئاسایی ببێتەوە.
هاوكات بەرپرسێكی كۆشكی سپی بۆ كەناڵی فۆكس نیوز جەختی كردەوە كە وەك خۆی دەڵێت واشنتۆن نەوت لە دەستی تیرۆریستان دەردەهێنێت و چیتر نیگەرانییەك بۆ داخستنی گەرووی هورمز نامێنێت.
لە بەرانبەر ئەم لێدوانانەدا، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: ئێمە لە گەرووی هورمزدا چاوەڕێی هێزەكانی ئەمریكا دەكەین كە بێنە ناو ناوچەكە و یاوەری كەشتییەكان بكەن!
سەبارەت بە ئەگەری هێرشی زەمینی، كارۆلین لێڤیت، وتەبێژی كۆشكی سپی ڕایگەیاند: هەواڵەكانی ناردنی هێزی پیادە بۆ ناو ئێران "خەیاڵكردن و بێبنەمان"، بەڵام هەندێك بەرپرسی ئەمریكی بۆ كەناڵی، ئێن بی سی نیوز ئاشكرایان كردووە كە سەرۆك بە نهێنی و بۆ بەدیهێنانی هەندێك ئامانجی ستراتیژی ئارەزووی ناردنی هێزێكی بچووكی بۆ نێو ئێران دەربڕیوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە