2 کاتژمێر پێش ئێستا
236 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: هێرشەكان بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ ڕادەگرین و دوژمنایەتیمان لەگەڵیان نییە
پەیام
كۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشكردنە سەر وڵاتانی ناوچەكە ڕادەگرێت و ڕایشیدەگەیەنێت: هەرگیز ڕادەستی قەوارەی زایۆنی و ئەمریكا نابین.
لە پەیامێكی تەلەفزیۆنیدا، مەسعوود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران داوای لێبوردنی لە وڵاتانی ناوچەكە كرد و وتی: هیچ دوژمنایەتیەكمان لەگەڵیاندا نییە و سەركردایەتی كاتی بڕیاری دا چیدیكە هێرش و مووشەكباران بۆ سەر وڵاتانی ناوچەكە ئەنجام نەدرێت، مەگەر لە حاڵێكدا لەو شوێنانەوە هێرش بكرێتە سەر ئێران.
مەسعوود پزیشكیان لە پەیامەكەیدا ستایشی خۆڕاگریی ئێرانییەكانی كرد و ڕایگەیاند: زۆر سوپاسگوزاری گەلەكەمانین، پێویستە ناكۆكی و هەستكردن بە ناكۆكی وەلا بنێنن و سووریشین لەسەر دەربازكردنی وڵاتەكەمان لەم قەیرانە.
سەرۆككۆماری ئێران جەختی كردەوە وڵاتەكەی ڕادەستی قەوارەی زایۆنی و ئەمریكا نابێت و بە قسەی ئەو "دەبێت دوژمنان خەونی ڕادەست بوونی بێمەرجی ئێران لەگەڵ خۆیان ببەنە نێو گۆڕەوە".
لە سەرەتای هەفتەی ڕابردووەوە و لە كاردانەوەی هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی، ئێران هێرشی درۆنی و مووشەكی بۆ سەر هەشت وڵاتی عەرەبی كە بنكەی سەربازیی ئەمریكایان تێدایە، ئەنجام دا و بەو هۆیەوە ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێ كەوتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە