2 کاتژمێر پێش ئێستا 144 جار خوێنراوەتەوە

هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل زیانێكی گەورەیان بە ئێران گەیاندووە

پەیام 

بەپێی وێنەكانی مانگە دەستكردەكان، هێرشە ئاسمانییەكان بۆ سەر ئێران بنكە سەربازیی و ئەمنی و مووشەكییەكان و پیشەسازیی بەرگری گرتووەتەوە و زیانێكی زۆری پێ گەیشتووە.

وێنەی مانگە دەستكردەكان ئاستی ئەو هێرشە ئاسمانییانە دەردەخات كە بنكە سەربازیی و ئەمنییەكانی ئێرانی لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە گرتووتەوە و بنكەی مووشەكی و كۆمەڵگەی پیشەسازیی بەرگری و بنكەی ئەمنی كراونەتە ئامانج و زیانێكی زۆریان بەر كەوتووە.

هێرشە ئاسمانییەكان بۆ سەر ئێران سێ ئاستی سەرەكی ژێرخانی سەربازیی ئێرانی گرتووەتەوە، ئەوانیش بەرنامەی مووشەكی، پیشەسازیی بەرگری و بنكەی سەركردایەتی ئەمنییە.

بەپێی شیكاری وێنەی مانگە دەستكردەكان دەركەوتووە زیانی گەورە بەو سێ دامەزراوە سەرەكییەی ئێران كەوتووە و بنكەی مووشەكیی تەبرێز ڕووبەڕووی هێرشێكی چڕوپڕ بووەتەوە و زیانی گەورەی بەر كەوتووە و نیمەچە وێران بووە، كۆمەڵگەی پیشەسازیی بەرگری بارشین لەگەڵ بارەگای فەرماندەیی هێزی ئاسایشی ناوخۆش لە تاران زیانی گەورەیان بەر كەوتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزێكی زەمینی سوپای ئـیسرائیل چووە لوبنانەوە و دواى ڕووبەڕووبوونەوەى کشایەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا بڕیاری دا بە شێوەیەكی سەربازی یاوەری كەشتییە نەوتهەڵگرەكان لە گەرووی هورمز بكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل زیانێكی گەورەیان بە ئێران گەیاندووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگی سەر ئێران پێی نایە هەفتەی دووەمەوە و هێرشەكانیش بەردەوامییان هەیە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان: قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باری نائاسایی مرۆیی گەورەیە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە تۆڵەی بۆردومانی قوتابخانەكەدا، ئێران 22هەمین ڕێژنەی مووشەكیی ئاڕاستەی ئـیسرائیل کرد

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەترسیدارترین سیناریۆ بۆ ئـیسرائیل؛ شكست و لەقبوونی پێگەی ئەمریكایە لە ناوچەكە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: چەندین دەوڵەت دەستیان بە هەوڵی نێوەندگیری كردووە

سەرەتا