2 کاتژمێر پێش ئێستا 191 جار خوێنراوەتەوە

هێزێكی زەمینی سوپای ئـیسرائیل چووە لوبنانەوە و دواى ڕووبەڕووبوونەوەى کشایەوە

پەیام

هێزێكی سوپای زایۆنی دابەزینی سەربازیی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان ئەنجامدا و پاش پێكدادان لەگەڵ حیزبوڵای لوبنانی كشانەوە.

حیزبوڵای لوبنانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: تێبینی چوار هەلیكۆپتەری جەنگی زایۆنی كردووە كە دابەزینی سەربازیی ئاسمانی لە پارێزگای بیقاع لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان ئەنجام داوە، لەكاتی پێشڕەوی هێزەكەی سوپای زایۆنی بەرەو شارۆچكەی نەبی شیت ڕووبەڕووی پێكدادان لەگەڵ چەكدارانی حیزبوڵڵا بوونەتەوە.

لە ڕاگەیانراوەكەی حیزبوڵای لوبنانیدا هاتووە: لەدوای ئاشكرابوونی ئەو هێزەی سوپای زایۆنی و ڕووبەڕووبونەوەیان، سوپای زایۆنی لەپێناو گرەنتیكردنی كشانەوەی هێزەكەی لە ناوچەكە 40 هێرشی ئاسمانی كردووە.

لای خۆیەوە وەزارەتی تەندروستیی لوبنان بڵاوی كردەوە: لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانی سوپای زایۆنی بۆ سەر شارۆچكەی نەبی شیت لە بیقاع 12 كەس كوژران و 33ی دیكە بریندار بوون.

دوێنێ، هەینییش سەنتەری كردە لە ناكاوەكانی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان دوایین ئاماری قوربانییانی بۆردومانەكانی سوپای زایۆنی لە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووەوە بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: 222 كوژراون و 798ی دیكەیش بریندار بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 خولەک پێش ئێستا

    ئێران: هێرشەكان بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ ڕادەگرین و دوژمنایەتیمان لەگەڵیان نییە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزێكی زەمینی سوپای ئـیسرائیل چووە لوبنانەوە و دواى ڕووبەڕووبوونەوەى کشایەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا بڕیاری دا بە شێوەیەكی سەربازی یاوەری كەشتییە نەوتهەڵگرەكان لە گەرووی هورمز بكات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل زیانێكی گەورەیان بە ئێران گەیاندووە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگی سەر ئێران پێی نایە هەفتەی دووەمەوە و هێرشەكانیش بەردەوامییان هەیە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان: قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باری نائاسایی مرۆیی گەورەیە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە تۆڵەی بۆردومانی قوتابخانەكەدا، ئێران 22هەمین ڕێژنەی مووشەكیی ئاڕاستەی ئـیسرائیل کرد

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەترسیدارترین سیناریۆ بۆ ئـیسرائیل؛ شكست و لەقبوونی پێگەی ئەمریكایە لە ناوچەكە

سەرەتا