3 کاتژمێر پێش ئێستا 201 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: بەهۆى هێرشەکانەوە 195 قوتابی و مامۆستا كوژراون

پەیام 

بەهۆی هێرشەكانی سەر ئێرانەوە تا ئێستا نزیكەی 200 قوتابی و مامۆستا كوژراون دەیان قوتابخانەیش زیانیان بەر كەوتووە.

سەرۆكی ناوەندی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی ئێران بە ئاژانسی "ئیرنا"ی ڕاگەیاند: بەهۆی هێرشە كوێرانەكانی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنییەوە تا ئێستا 195 خوێندكار و مامۆستا گیانیان لەدەست داوە و زیانیش بەر 68 قوتابخانە لە ناوچە جیاوازەكانی وڵات كەوتووە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پەروەردەی ئێران ئاماژەی بەوەش كردووە "ئەو مامۆستا و خوێندكارانە لە ئەنجامی هێرشەكان لەوپەڕی بێتاوانیدا شەهید كراون".

ئەوەیشی خستە ڕوو وەزارەتی پەروەردە پلانی داناوە بۆ ئەوەی پڕۆسەی خوێندن پەكی نەكەوێت و خوێندكارانی ئەو قوتابخانە زیانلێكەوتووانە لە نزیكترین ناوەندی فێركاری جێگیر بكاتەوە.

بەپێی ئامارەكان، تەنیا لە شاری میناب لە پارێزگای هورمزگان 168 خوێندكار و مامۆستا كوژران و 110ی دیكەش بریندار بوون. لە شاری (لامەرد)یش لە پارێزگای فارس، مامۆستایەك و پێنج خوێندكاریش لە هێرشەكاندا كوژراون.

بەهۆی مەترسییەكانی جەنگیشەوە وەزارەتی پەروەردەی ئێران دوای ئەوەی یەكەم ڕۆژی جەنگەكەی وەك پشووی سەرتاسەری ڕاگەیاند، بڕیاری دا دوای تەواوبوونی پرسەی گشتیی بەهۆی تیرۆری ڕێبەری باڵا لە تەواوی ئێران تا كۆتایی ساڵ بەشێوەی ئۆنلاین درێژە بە خوێندن بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران كوژرانی دەیان سەربازی ئەمریكی لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی پەروەردەی ئێران: بەهۆى هێرشەکانەوە 195 قوتابی و مامۆستا كوژراون

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هێرشەكان بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ ڕادەگرین و دوژمنایەتیمان لەگەڵیان نییە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزێكی زەمینی سوپای ئـیسرائیل چووە لوبنانەوە و دواى ڕووبەڕووبوونەوەى کشایەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا بڕیاری دا بە شێوەیەكی سەربازی یاوەری كەشتییە نەوتهەڵگرەكان لە گەرووی هورمز بكات

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل زیانێكی گەورەیان بە ئێران گەیاندووە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگی سەر ئێران پێی نایە هەفتەی دووەمەوە و هێرشەكانیش بەردەوامییان هەیە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان: قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باری نائاسایی مرۆیی گەورەیە

سەرەتا