10/03/2026 250 جار خوێنراوەتەوە

سوودانی پیرۆزبایی له‌ موجتەبا خامنەیی کرد


سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی لە پەیامێکدا پیرۆبایی ھەڵبژاردنی ئایەتوڵڵا موجتەبا خامنەیی وەک ڕابەری نوێی ئێران کرد و ڕایگەیاند کە متمانەی بە سەرکردایەتی نوێی ئێران ھەیە بۆ تێپەڕاندنی لەم قۆناغە ھەستیارەدا.
محەمەد شیاع سوودانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی موجتەبا خامنەیی کردووە بەبۆنەی ھەڵبژاردنی وەک ڕابەری نوێی ئێران.
لە پەیامەکەدا، ھاتووە: "متمانەی خۆم بۆ توانایی ڕابەرایەتی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تێپەڕاندنی لەم قۆناغە ھەستیارەدا کە دەبێتە ھۆی یەکگرتوویی گەلی ئێران دەردەبڕم".
ھەروەھا سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە پەیامەکەیدا پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ ئێران دووپات کردووەتەوە و ڕاشیگەیاندووە عێراق پاڵپشتی لە ھەموو ئەو ھەنگاوانە دەکات کە ئامانجیان کۆتاییھێنانە بە ململانێیەکان، ھەروەھا باسی لەوەش کردەوە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی سەروەریی ئێران ڕه‌ت دەکەنەوە، بەشێوەیەک سەقامگیری ھەموو وڵاتانی ناوچەکە و ئاسایشی عێراق و ئێران بپارێزێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەتۆمەتی دزینی پارە و 80 بتڵی غاز دوو كەس لە سەڵاحەددین دەستگیركران

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەلی زەیدی هەفتەی داهاتوو سەردانی لوبنان و سووریا دەكات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەكانی ئێران بۆ ناوچەكانی باشووری عێراق دەگوازرێنەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە، بانكی ناوەندیی مامەڵەی لەگەڵ بانكی گەشەپێدان قەدەغەكرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ده‌روازه‌یه‌كی سنووریی له‌گه‌ڵ ئێران داخست

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سعودیە، کوەیت و عێراق هێڵێکی کۆنی گواستنەوەی نەوت نۆژەن دەکەنەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وێڕای ڕەخنەكان، كۆشكی سپی پشتیوانیی بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق نوێكردەوە

سەرەتا