1 کاتژمێر پێش ئێستا
143 جار خوێنراوەتەوە
دوای ڕێكهوتن، هێزهكانی ههسهده ئهركیان چی دهبێت؟
پەیام
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا، سەرکۆماری سووریا ئەحمەد شەرع بە یاوەری وەزیری دەرەوەی سووریا، ئەسعەد حەسەن شەیبانی و پارێزگاری دێرەزوور، زیاد عەیش لە کۆشکی گەل لە دیمەشقی پایتەخت پێشوازییان لە مەزڵوم عەبدی و شاندی یاوەری کرد.
لە هەواڵەکەدا هاتووە: "لە میانی دیدارەکەدا کۆمەڵێک دۆسیە و لەوانەش قۆناغی داهاتووی تێکەڵبوونەوەی دامودەزگاکانی حکوومەتی سووریا تاوتوێ کرا بە شێوازێک کە حکوومەتی سووریا بەهێز بکات و پشتیوانی لە ئاسایشی و سەقامگیری بکات" لەنێوان حکوومەتی سووریا و یەپەگە، لە ٢٩ کانوونی دووهەمدا ڕێککەوتنێکی (تێکەڵبوون) ی قۆناغ بە قۆناغ ڕاگەیاندرا.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە دیمەشق، مهزڵووم عهبدی، ڕایگهیاند، وڵاتەکە چووەتە قۆناغێکی نوێوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە ساتەوەختێکی مێژووییدان بۆ داخستنی لاپەڕەیەکی گرنگی مێژووی سوریا و دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لەسەر بنەمای ئاشتی، سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوە. ناوبراو جەختیشی کردەوە کە خوازیارن ئەم ڕۆژە ببێتە دەستپێکی ڕاگواستنێکی ڕاستەقینە لە مەیدانی جەنگەوە بۆ بواری ئاوەدانکردنەوە و لە سەردەمی چەکدارییەوە بۆ سەردەمی ئاشتی.
ئەم ڕاگەیاندنەی عەبدی دوای کۆبوونەوەیەکی هاوبەش هات لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا، لە کۆشکی سەرۆکایەتی بە ئامادەبوونی ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و سێبان حەمۆ، فەرماندەی سەربازیی کورد و یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵات. لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی سوریا هەڵوێستی کراوەی خۆی بەرانبەر مافی خوێندن بە زمانی دایک دەربڕیوە و پاراستنی مافی خوێندنی زمانی کوردیی ڕاگەیاندووە.
ئەم هەنگاوە دوای زیاتر لە ساڵێک و نیو لە دانوستان و گفتوگۆی بەردەوامی نێوان فەرماندەیی هەسەدە و حکومەتی سوریا دێت. بەپێی زانیارییەکان ئەم ڕاگەیاندنە بە شێوەیەکی فەرمی کۆتایی بە بوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات وەک کیانێکی سەربازیی سەربەخۆ لە سوریا دەهێنێت.
پڕۆسهی تێكهڵبوون چۆن دهبێت؟
پڕۆسەی تێکەڵکردنەوەی پێکهاتە سەربازی و مەدەنییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ناو دامەزراوەکانی دەوڵەتی سوریا له دوای ڕێكهوتنهكهوه دهست پێ دهكات، ئەمەش دوای هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی پێکهاتەی سەربازیی هەسەدە و ئیدارەی رۆژاوا دهبێت.
بەپێی ڕێكهوتنه نوێیەکە، بڕیارە تەواوی پێکهاتە سەربازییەکان و ئیدارە مەدەنییەکانی سەر بە هەسەدە له ناو دامەزراوەکانی وڵاتدا تێکەڵ بکرێن. ئەم پرۆسەیە هێزەکانی یهپهگهش دەگرێتەوە کە دەخرێنە سەر وەزارەتی ناوخۆی سوریا، لەگەڵ سەرجەم فەرمانبەرانی مەدەنی لە کەرتە جیاوازەکانی وەک پەروەردە، دامەزراوە نەوتی و گازییەکان، بەنداوەکان و بوارە جیاوازەکانی دیکە.
هاوکات هەواڵی وەرگرتنی پۆستێک لەلایەن مەزڵوم عەبدییەوە لە ناو دامەزراوەکانی دەوڵەتی سوریا بڵاوبووەتەوە، بەڵام ئەم بابەتە تا ئێستا بە شێوەیەکی فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە. ئەم ڕێکارانە لە کاتێکدان کە هەسەدە لە سەرەتای ئەمساڵدا کۆنتڕۆڵی نزیکەی سێیەکی خاکی سوریای كردبوو، لەوانەش گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب، بەشێکی بەرچاوی پارێزگاکانی ڕەققە و حەسەکە، ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات لە دێرەزوور و بەشێک لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە