1 کاتژمێر پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا ناوی سوریای له لیستی وڵاتانی پاڵپشتیكاری تیرۆر دهرهێنا
پهیام
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە فەرمی سوریای لە لیستی وڵاتانی پاڵپشتیكاری تیرۆر دەرهێنا، بەمەش ڕێگەی بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی دەرەکی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتە نوێیەکەی دیمەشق خۆشکرد.
ئەم بڕیارە کە لە ماڵپەڕی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، دوای کۆتاییهاتنی وادەی پێداچوونەوەی ٤٥ ڕۆژەی کۆنگرێس چووە بوار جێبەجێکردنەوە. پڕۆسەکە لە هەشتی تەمووزدا دەستی پێکرد، کاتێک دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا لە ئەنقەرە، کۆنگرێسی وڵاتهكهی لە نیازی سڕینەوەی ناوی سوریا لەو لیستە ئاگادارکردەوە.
سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەم ڕێکارە دوای نزیکەی دوو ساڵ لە ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد دەگیرێتە بەر و دەبێتە هۆی هاندانی وەبەرهێنانی زیاتر له سووریا، ئەمەش هاوکار دەبێت لە بەهێزکردنی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری لەو وڵاتهدا. لەلایەکی دیکەشەوە، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە کە بڕیارەکە بههۆی هەنگاوە ئەرێنییەکانی حکومەتی ئەحمەد شەرع و بەڵێنەکانیانە بۆ دوورخستنەوەی تەواوەتیی وڵاتەکە لە تیرۆر.
ناوی سوریا لە ساڵی ١٩٧٩دا لە سەردەمی حافز ئەسەددا بەهۆی پشتیوانیکردنی گرووپە چەکدارەکان خرایە لیستەکەوە. ئەو پۆلێنکردنە لە سەردەمی بەشار ئەسەدیشدا بەردەوام بوو، تا لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا لەلایەن هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بە سەرکردایەتیی ئەحمەد شەرع لەسەر دەسەڵات لادرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە