1 کاتژمێر پێش ئێستا
116 جار خوێنراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی عومان: بەمزووانە ڕێڕەوێکی کاتی لە گەرووی هورمز دهكرێتهوه
بەدر ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان، لە پێگەی "ئێکس" ئاماژەی بەوە کرد گفتوگۆیەکی بنیاتنەری لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجامداوە. ناوبراو هیوای خواست بەپەلە ڕێکارە کردارییەکان بۆ گەڕاندنەوەی سەلامەتی بۆ هاتووچۆی کەشتیوانی لە گەرووەکەدا جێبەجێ بکرێن.
هاوکات ڕوونیکردەوە کە لە کاتی گونجاودا، هەنگاوی دیکە بۆ بەڕێوەبردنی داهاتووی گەرووەکە و گەیشتن بە چارەسەرێکی هەمیشەیی دەنرێت، کە پشت بە ماددەی پێنجەمی یاداشتی ئیسلام ئاباد دەبەستێت، لەگەڵ بەردەوامبوونی گفتوگۆکان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بۆ پشتگیریکردنی ئاشتی، سەقامگیری و ئازادیی کەشتیوانی.
لەلایەکی دیکەوە، عەباس عێراقچی جەختی لە پابەندبوونی تاران بە ئاشتی و سەقامگیری و پەیڕەوکردنی دیپلۆماسییەتێکی تۆکمە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کردەوە. وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند لە میانی گفتوگۆکانیاندا لەگەڵ شاندەکانی پاکستان و عومان، پێداگری لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری هەرێمی کراوەتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە پێشنیازی ڕێڕەوێکی نوێ، هەوڵە هاوبەشەکان بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە لە مین و دانانی میکانیزمێک بۆ بەڕێوەبردنی داهاتووی گەرووی هورمز، بەشێکی گرنگ و بەرچاوی ئەو هەوڵە هاوبەشانە پێکدەهێنن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە