1 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو لە هەولێر خرانە خوارەوە
ئهمشهو چەند دەنگێکی بەهێز لە هەولێر بیسترا و دواتر ئاگرێک لەسەر ڕێگای هەولێر - پیرمام کەوتەوە و تیمەکانی فریاگوزاری و ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە ناوچەکە.
بەپێی زانیارییەکانی دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان، ئەمشەو هێزەکانی هاوپەیمانان سێ درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاندووه.
دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، "پارچە و پاشماوەی یەکێک لە درۆنە تێکشکاوەکان لە نزیک کونسوڵخانەی ئیمارات کەوتە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە".
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کاردانەوەی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتەکەی لە لایەن قهوارهی زایۆنی و ئەمریکاوە، بووەتە هۆی ئەوەی زنجیرەیەک هێرش شارەکانی هەولێر و سلێمانی بگرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە