2 کاتژمێر پێش ئێستا 20 جار خوێنراوەتەوە

شەوی ڕابردوو کەمپی لایەنە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان بۆردومان کران


شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی چەندین مووشەک و درۆنەوە، کەمپی لایەنە کوردیە ئۆپۆزسیۆنەکان لە زڕگوێزەڵە و چەند ناوچەیەکی شاخاوی لە سنووری هەولێر و سلێمانی بۆردومان کران، جگە لە زیانی ماددی چەند کەسێکیش بریندار بوون. 
شەوی پێنجشەممە، زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی و درۆنی کرایە سەر کەمپی لایەنە کوردیە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە گوندی زڕگوێزەڵەی سنووری پارێزگای سلێمانی. 
لە هێرشەکەدا پێنج مووشەک و چوار درۆن بەکارهاتوون؛ چوار لە مووشەکەکان بەر ناو کەمپەکە کەوتوون کە پێشتر چۆڵکرابوو، بەڵام پێنجەمین مووشەک لە ماڵێکی نزیک کەمپەکەی داوە، هەرچەندە پێشتر کەمپەکە چۆڵکرابوو بەڵام پێنج کەس بریندار بوون و زیانی ماددیی زۆریشی لێ کەوتووەتەوە. 
هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشانەدا، چوار مووشەکی دیکە ناوچە شاخاوییەکانی کۆڕەک و بەنی هەریریان لە سنووری پارێزگای هەولێر کردووەتە ئامانج. 
 ئەم بۆردومانانە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لەناو پەرەسەندنێکی سەربازیی بەردەوامدایە و پێشتریش چەندین جار ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و بارەگا جیاوازەکان کراونەتە ئامانج. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ئاوێكی زۆر له‌ به‌نداوه‌كان به‌ر ده‌درێته‌وه‌

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    شەوی ڕابردوو کەمپی لایەنە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان بۆردومان کران

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژانی جەژن باراناوی دەبێت و تا کۆتایی ئەم مانگە باران بارین بەردەوام دەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شناسیی هه‌رێم: شەپۆلی بەهێزی بارانی بەخوڕ و هەورە بروسکە دەستپێدەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە ماوەی دوو ڕۆژدا ١٦ ھێرشکراونەتە سەر شاری سلێمانی و شارۆچکەی کۆیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لەم مانگەدا ٣٠٧ هێرشی درۆنی و مووشەکی کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی هه‌ولێر: ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی مامۆستاکەى زانكۆی كوشت، ده‌ستگیركرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لە شاری نیوپۆرتی بەریانیا كوردان مزگەوتێكیان كردووەتەوە و شەوی قەدریان زیندوو ڕاگرت

سەرەتا