2 کاتژمێر پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
له هێڕشێكدا 14 چهكداری حهشد كوژران
پهیام
لە بۆردومانێکی توند و وێرانکەرى ئەمریکادا بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی حەبانیە لە پارێزگای ئەنبار، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی و ١٤ چەکداری دیکە کوژران.
دەستەی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەنراوێکی فەرمیدا پشتڕاستی کردەوە کە سەعد دەوای بەعێجی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشد لە ئەنبار لەگەڵ ژمارەیەک لە چەکدارەکانی، لەو هێرشە ئاسمانییەی ئەمریکادا کوژراون.
بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان، ئاماری سەرەتایی ئەو بۆردومانەی شەوی دووشەممە لەناو بنکەی حەبانیە، گەیشتووەتە ١٤ کوژراو و نزیکەى ١٥ بریندار، پێشبینیش دەکرێت ژمارەی قوربانییەکان بەرز ببێتەوە بەهۆی سەختیی برینی بەشێک لە چەکدارەکان.
حەشدی شەعبی ئەو هێرشەی بە "تاوانێکی نامەردانە" ناو برد و وەک پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی عێراق وەسفی کرد، جەختیشی کردەوە کە خوێنی ئەو قوربانییانە بەفیڕۆ ناچێت و دەبێتە پاڵنەرێک بۆ بەرگریکردنی زیاتر لە وڵات.
لە کۆتاییدا، حەشدی شەعبی بەرپرسیارێتیی خستە ئەستۆی هێزە سیاسییەکانی عێراق و داوای لێ کردن هەڵوێستێکی ڕوون و یەکلاکەرەوە وەربگرن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پێشێلکارییانەی ئەمریکا و دانانی سنوورێک بۆ ئەو جۆرە دەستدرێژییانە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە