2 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
به مووشهك هێرش كرایه سهر هێزهكانی پێشمهرگه
پهیام
بارەگاى فیرقەی حەوتى فەرماندەیی دەڤەری ١ـی هێزەکانى پێشمەرگە بە ژمارەیەک مووشەک کراوەتە ئامانج. سەرچاوەیەکى ئاگادار بە پەیامى ڕاگەیاند "شەش پێشمەرگە شەهید و نزیکەى ٢٠ پێشمەرگەى دیکە بریندار بوون".
فەرماندەیی دەڤەری ١ـی هێزەکانى پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت "بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٤-٠٣-٢٠٢٦، لە کاتژمێر ٠١: ٥٠ خولەک بارەگای فیرقەى حەوت بە پێنج مووشەک بۆردوومان کرا". فەرماندەییەکە لەبارەى هێرشى یەکەمەوە دەڵێت "خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە".
هەر بەپێى ڕاگەیەندراوەکە "لە کاتژمێر ٠٢: ٥٠ خولەک، جارێکی دیکە لە نزیک بارەگای فیرقە و بە دیاریکراوی لە سنووری گوندی کەلەکین، هێرشێکی دیکە بە یەک مووشەک ئەنجام درا". بەڵام باسى لە زیانەکانى هێرشى دووەم نەکردووە.
فەرماندەیی دەڤەری یەک جەخت دەکاتەوە کە هێزەکانیان لە ئامادەیی تەواودان و لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی هێرشەکان بەردەوامە.
پەیامنێرى پەیام لە دەڤەرى سۆران، لە سەرچاوەیەکى ئاگادارەوە پشتڕاستى کردەوە کە هێر شەکە زیانى گیانیى هەبووە و زیاتر لە ٢٠ پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون. ئەو سەرچاوەیە بە پەیامى ڕاگەیاند "هێرشەکە شەهیدبوونى شەش پێشمەرگە و برینداربوونى نزیکەى ٢٠ پێشمەرگەى دیکەى لىَ کەوتووەتەوە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە