2 کاتژمێر پێش ئێستا
137 جار خوێنراوەتەوە
قەرەداغ.. ئەمڕۆ 38 ساڵ بەسەر کیمیاییبارانى سێوسێنان تێدەپەڕێت
پەیام
ئەمڕۆ 38 ساڵ بەسەر کیمیاییبارانى سێوسێنان لەلایەن رژێمى بەعسى عێراقەوە تێدەپەڕێت کە تیایدا 69 هاوڵاتى شەهیدبوون و دەیان کەسى دیکەش برینداربوون.
ئێواره‌ى 22ى ئادارى ساڵى 1988 له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕ‌ژێمى به‌عسه‌وه، به چه‌كى كیمیایى بۆردومانى گوندى سێوسێنان له سنوورى قه‌ره‌داغ كرا‌و بەهۆیه‌وه 69 هاووڵاتى شه‌هید بوون و دەیان کەسى دیکەش برینداربوون کە تائێستا ژمارەیەکیان بە دەست برینەکانیانەوە دەناڵێنن. سه‌رباری ئه‌وه‌ش خه‌ڵكی سێوسێنان چه‌ندین قوربانی دیكه‌یان پێشكه‌شی خاك و میلله‌ته‌كه‌یان كردووه، بۆ نمونه 13 كه‌سی دیكه له خه‌ڵكی سێوسێنان به‌ر شاڵاوی تاوانی ئه‌نفال كه‌وتوون و تائێستاش گۆڕ بزرن و نازانرێت له چ شوێنێكی ئه‌م عێراقه‌دا زینده به‌چاڵ كراون.
هه‌روه‌ها 8 كه‌سی دیكه‌ی خه‌ڵكی سێوسێنان به تۆپباران و سیانیان به گولـله‌بارانكردن و سیانی دیكه‌شیان به مین شه‌هیدكراون.
سێوسێنان ئەوکاتەى کە کیمیابارانکراوە گوندێکى سەر بە قەرەداغ بووە، بەڵام لە ساڵى 2005 ەوە به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران (ئیداره‌ی سلێمانی) سێوسێنان كرا به ناحییه‌و 32 گوندی له‌سنووری ئیداریی ناحییه‌كه‌دا هه‌یه.
لەگەڵئەوەى ماوەى 21 ساڵە سێوسێنان لە گوندەوە کراوە بە ناحیە به‌ڵام تائێستاش به‌شێك له خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی بۆ دابیننه‌كراوه و تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه‌ی بۆ ڕانه‌كێشراوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە