2 کاتژمێر پێش ئێستا 173 جار خوێنراوەتەوە

بەردەوامى بۆردومانەكان دەیان قوربانى لە پارێزگاى ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان خستووەتەوە

پەیام

پارێزگاری ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە میدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند: لەم جەنگەدا نزیكەی 100 ئامانجی جیاجیا لە سنووری پارێزگاكە بۆردومان كراون، بەو هۆیەوە دەیان كەس كوژراون.

ئەحمەد كەرەمی، پارێزگاری ئیلام كە پارێزگایەكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە ڕاشیگەیاند: پارێزگای ئیلام ڕووبەڕووی زنجیرەیەك بۆردومانی ئەمریكا و ئیسڕائیل بووەتەوە و لەو میانەیەشدا هێرشی ئاسمانی كراوەتە سەر 93 ئامانجی جیاجیا و زیانی گیانی و ماددی گەورەی لێ كەوتووەتەوە.

وتیشی: بۆردومانەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل زیانی بە 61 شوێن لە پارێزگای ئیلام گەیاندووە، بەو هۆیەشەوە 60 كەس كوژراون لە سەرباز و كارمەندانی ئەمنی و پاسەوانی سنوور و هاووڵاتیانی مەدەنی.

پارێزگاری ئیلام باسی لەوەش كرد كە بۆردومانەكان ناوچەكانی نیشتەجێبوونی گرتووەتەوە، لەنێو قوربانیەكانیشدا منداڵێكی تەمەن شەش مانگ و كەسایەتییەكی ئەكادیمی دیاریش هەیە.

لای خۆیەوە، پارێزگاری پارێزگای كوردستان (سنە)ش، ڕایگەیاند: لە هێرشەكاندا 44 یەكەی نیشتەجێبوون و بازرگانی خاپوور بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەردەوامى بۆردومانەكان دەیان قوربانى لە پارێزگاى ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان خستووەتەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەرەداغ.. ئەمڕۆ 38 ساڵ بەسەر کیمیاییبارانى سێوسێنان تێدەپەڕێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ئاوێكی زۆر له‌ به‌نداوه‌كان به‌ر ده‌درێته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شەوی ڕابردوو کەمپی لایەنە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان بۆردومان کران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژانی جەژن باراناوی دەبێت و تا کۆتایی ئەم مانگە باران بارین بەردەوام دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شناسیی هه‌رێم: شەپۆلی بەهێزی بارانی بەخوڕ و هەورە بروسکە دەستپێدەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە ماوەی دوو ڕۆژدا ١٦ ھێرشکراونەتە سەر شاری سلێمانی و شارۆچکەی کۆیە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لەم مانگەدا ٣٠٧ هێرشی درۆنی و مووشەکی کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان

سەرەتا