1 کاتژمێر پێش ئێستا 1348 جار خوێنراوەتەوە

بەردەڕەش.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا بووکێک و دوو ئافرەتى دیکە گیانیانلەدەستدا

پەیام

لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە سنوورى قەزای بەردەڕەش، سێ ئافرەت گیانیانلە دەستدا کە یەکێکیان بووک بووە، ئەمە جگەلە برینداربوونى چوار کەسى دیکە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ 22ی ئاداری 2026، رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای "قایماوە بۆ مەندان" لە سنووری قەزای بەردەڕەش روویدا و ئۆتۆمبێلی خێزانێک کەوتووەتە ناو رووباری خازر.

ئەوەشخراوەتەڕوو، حەوت کەس لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون و تەمەنیان لە نێوان 17 بۆ 40 ساڵیدا بووە، لە ئەنجامدا چوار کەسیان بریندار بوون، کە پێکهاتبوون لە پیاوێک و سێ ئافرەت، هەروەها سێ ئافرەتی دیکەش گیانیان لەدەست داوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، یەکێک لەو ئافرەتانەی گیانی لە دەستداوە، بووک بووە و بڕیار بووە ئەمڕۆ ئاهەنگی گواستنەوە ئەنجامبدات.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ، ئاماژەى بەوەشکردووە، قوربانییەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەردەڕەش کراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەردەڕەش.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا بووکێک و دوو ئافرەتى دیکە گیانیانلەدەستدا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەردەوامى بۆردومانەكان دەیان قوربانى لە پارێزگاى ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان خستووەتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەرەداغ.. ئەمڕۆ 38 ساڵ بەسەر کیمیاییبارانى سێوسێنان تێدەپەڕێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ئاوێكی زۆر له‌ به‌نداوه‌كان به‌ر ده‌درێته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شەوی ڕابردوو کەمپی لایەنە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان بۆردومان کران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژانی جەژن باراناوی دەبێت و تا کۆتایی ئەم مانگە باران بارین بەردەوام دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شناسیی هه‌رێم: شەپۆلی بەهێزی بارانی بەخوڕ و هەورە بروسکە دەستپێدەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە ماوەی دوو ڕۆژدا ١٦ ھێرشکراونەتە سەر شاری سلێمانی و شارۆچکەی کۆیە

سەرەتا