2 کاتژمێر پێش ئێستا 276 جار خوێنراوەتەوە

تڕەمپ: ئەمریکا ئامانجەكانی شەڕی پێكاوە و ئێران بە تەواوی خاپوور بووە

پەیام

دۆناڵد تڕەمپ مۆڵەتی 48 كاتژمێری بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز دیاری كرد و سوپای ئێرانیش ڕایگەیاند، لە ئەگەری هەر هێرشێكدا بنكە و ژێرخانە ستراتیژییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە ناوچەكەدا خاپوور دەكەن.

دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی ئامانجەكانی شەڕی پێكاوە و ئێران بە تەواوی خاپوور بووە، هەروەها مۆڵەتی 48 كاتژمێری بە تاران دەدات بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز بەڕووی هاتوچۆی دەریاییدا، بە پێچەوانەوە ژێرخانی وزەی ئەو وڵاتە لەناوچەکە دەكەنە ئامانج و لەناوی دەبەن.

تڕەمپ ئاماژەی بەوەش كرد، ئێران داوای ڕێككەوتن دەكات، بەڵام ئەو هیچ خواستێكی بۆ ئاگر بەست نییە، دەشڵێت: ئەمریكا پێش وادەی خۆی ئامانجەكانی بەدی هێناوەی.

لە بەرامبەردا، سوپای ئێران لە ڕێگەی بارەگای "خاتەمولئەنبیا"وە هۆشداری توندی دایە واشنتن و ڕایگەیاند، كە ئەگەر تڕەمپ هەڕەشەكانی جێبەجێ بكات، ئەوا ئەوانیش سەرجەم ژێرخانەكانی وزە، تەكنەلۆژیای زانیاری و وێستگەكانی پاڵاوتنی ئاوی سەر بە ئەمریكا و ئیسرائیل لە ناوچەكەدا دەكەنە ئامانج.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەڵمانیا: زیرەكیی دەستكرد ڕەخساندنى هەلی كارى لەلایەن كارگەكانەوە كۆتاییپێهێناوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕەمپ: ئەمریکا ئامانجەكانی شەڕی پێكاوە و ئێران بە تەواوی خاپوور بووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ڕه‌تی كرده‌وه‌ ڕه‌زامه‌ندی جه‌نگ به‌ تڕه‌مپ بدات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئاماژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ناو ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر جه‌نگی سه‌ر ئێران چین؟

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى جەنگی سەر ئێران؛ فەرماندەى هێزى دژە تیرۆرى ئەمریکا دەستى لەکار کێشایەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دۆناڵد تڕەمپ: هاوپەیمانەكانمان لەم تاقیكردنەوەدا دەرنەچوون

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌فغانستان.. له‌هێرشێكی پاكستاندا بۆسه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك 400 كه‌س كوژران

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: ٤٠ ساڵە دەیانپارێزین بەڵام ئەوان ئامادە نین هاوکاریمان بکەن

سەرەتا