2 کاتژمێر پێش ئێستا 232 جار خوێنراوەتەوە

"دانوستانی ئەمریكا پرۆژەی خەڵەتاندنی سێیەمی ئەو وڵاتەیە بەرانبەر ئێران"

پەیام
 
ئێران وەڵامی فەرمیی خۆی بۆ پرۆژە پێشنیازكراوە 15 خاڵییەكەی ئەمریكا لەڕێگەی نێوەندگیرەكانەوە ڕادەست كردووە و چاوەڕێی وەڵامە، ڕاشیدەگەیەنێت: دانوستانی ئەمریكا پرۆژەی خەڵەتاندنی سێیەمی ئەو وڵاتەیە بەرانبەر ئێران.

 بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی "تەسنیم" ـی ئێرانی، تاران لە وەڵامەكەیدا كە شەوی ڕابردوو ناردوویەتی، جەختی لەوە كردووەتەوە، دەبێت دەستدرێژییەكان بەتەواوی بوەستن و گرەنتی بدرێت كە جەنگ دووبارە نابێتەوە، هەروەها داوای قەرەبووی دارایی جەنگ و وەستانی هێرشەكان لەسەر سەرجەم بەرەكانی میحوەری موقاوەمە دەكات. 
 
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ئاژانسەكەی ڕاگەیاندووە، كە سەروەریی ئێران بەسەر گەرووی هورمزدا مافێكی یاساییە و وەك زامنی جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی ئەمریكا مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت، ئەم مەرجانەش جیاوازن لەو داواكارییانەی پێش هێرشەكەی مانگی شوبات لە دانوستانەكانی جنێڤ خرابوونە ڕوو. 
 
سەرچاوەكە بانگەشەكانی ئەمریكای بۆ دانوستان بە پرۆژەی "خەڵەتاندنی سێیەم" ناو برد، كە ئامانج لێی نیشاندانی وێنەیەكی ساختەی ئاشتیخوازانەیە بۆ جیهان و هێشتنەوەی نرخی نەوتە لە ئاستێكی نزمدا، تاوەكو كات بكڕێت بۆ ئامادەكاریی سەربازیی نوێ و هێرشكردنە سەر باشووری ئێران. 

 لە كۆتاییدا تاران ئاماژە بەوە دەكات، كە ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی لە كاتی بەڕێوەچوونی دانوستانەكاندا هەم جەنگی ((12)) ڕۆژە و هەم جەنگی ڕەمەزانیان دەست پێ كردووە، بۆیە ئێستا گومانیان لە نیازی ئەمریكا هەیە و ڕایدەگەیەنن: قسەكردن لەسەر ئاشتی تەنیا بیانوویەكە بۆ ئەنجامدانی تاوانی نوێ. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگی سەر ئێران لە مانگێك نزیكدەبێتەوە و ئەمریکا پلانی هێرشی زەمینی دادەڕێژێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    گفتوگۆكانی تاران و واشنتۆن، پەیوەندییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلى ئاڵۆز کردووە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: تا گەیشتن بە ڕێككەوتنێکى نوێ هێرشەكانی سەر ئێران بەردەوام دەبێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    "دانوستانی ئەمریكا پرۆژەی خەڵەتاندنی سێیەمی ئەو وڵاتەیە بەرانبەر ئێران"

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردۆغان: هیچ هێزێك ناتوانێت چۆک بە تورکیا دابدات

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئه‌مریكا هیچ لیستێكی پانزه‌ خاڵی ڕاده‌ست نه‌كردووین

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    میزار ڤیژن: ئه‌مریكا هێز و كه‌شتی جه‌نگی زیاتر ڕه‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: تڕه‌مپ ده‌یه‌وێت له‌ هه‌فته‌كانی داهاتوودا جه‌نگ كۆتایی پێ بهێنێت

سەرەتا