2 کاتژمێر پێش ئێستا 85 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی جەنگەوە زۆربەی چالاكییە نەوتییەكان لە عێراق ڕاگیراون

پەیام

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: زۆربەی چالاكی و پڕۆژە نەوتییەكان لە ئێستادا بەهۆی دەرەنجامەكانی جەنگەوە ڕاگیراون.

ئەمڕۆ هەینی، باسم محەمەد خزەیر، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ كاروباری دەرهێنان، ڕایگەیاند: زۆربەی چالاكی و پڕۆژە نەوتییەكان لە ئێستادا بەهۆی بەردەوامی جەنگەوە ڕاگیراون، بەڵام گەڕانەوە بۆ ئاستی پێشووی بەرهەمهێنان لە كێڵگە نەوتییەكان كارێكی ئاسانە و لە ئەگەری كۆتاییهاتنی قەیرانەكەدا، تەنیا چەند ڕۆژێكی كەم دەخایەنێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەت ئاماژەی بەوە كرد، پڕۆژەكانی غاز بە تەواوی نەوەستاون، بەڵام بەردەوامبوونیان پەیوەستە بە وەستانی جەنگەوە.

جەختی لەوەشكردەوە، كارمەندە عێراقییەكان بەهۆی بوونی ئەزموونێكی زۆرەوە، بە شێوەیەكی كارا كێڵگە بەرهەمهێنەرەكان بەڕێوە دەبەن و لە دوورەوە لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكان هەماهەنگی دەكەن.

خزەیر ڕوونیشی كردەوە "گەورەترین ئاستەنگ لەبەردەم پڕۆژە ژێرخانییە وزەییەكانە، چونكە ئەو پڕۆژانە بە تەواوی پشت بە هاوردەكردنی كەرەستە و پاڵپشتی لۆجیستی دەبەستن".

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، داخستنی گەرووی هورمز لەم بارودۆخەدا، بووەتە ئاڵنگارییەكی گەورە لەبەردەم بەردەوامی و جێبەجێكردنی پڕۆژە ستراتیژی و گرنگەكانی كەرتی وزە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری عێراق: حكومەتی هەرێم كار بۆ پاراستنی سنوورەكان دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی جەنگەوە زۆربەی چالاكییە نەوتییەكان لە عێراق ڕاگیراون

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاسایشى عێراق هەوڵێك بۆ فرۆشتنی منداڵێكی ڕفێنراو شكستپێهێنا

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    فایەق زێدان: هەنگاوەکانى گروپە چەكدارەكان عێراق ڕووبەڕووی سزای نێودەوڵەتی دەكاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی بەرگری: بۆردومانکردنی بنکەی تەندروستی حەبانییە پێشێلکارییەکی مەترسیدارە و بێ وەڵام نابێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق یاداشتنامەی ناڕەزایەتی له‌سه‌ر ھێرشەکانی سه‌ر حەشد و پێشمەرگە ئاڕاستەی ئەمریکا و ئێران دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شناسیی عێراق: شه‌پۆلێكی نوێی بارانی به‌خوڕ عێراق ده‌گرێته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ هێڕشێكدا 14 چه‌كداری حه‌شد كوژران

سەرەتا