2 کاتژمێر پێش ئێستا 90 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتى پێشمەرگە: شەش پێشمەرگە بە هێرشى مووشەکی ئێران شەهیدبوون

پەیام

وەزارەتی پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەنراوێکى لەسەر هێرشە مووشەکییەکەى ئەمشەو بۆسەر بنکەکانى وەزارەتى پێشمەرگە بڵاو کردەوە و رایگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمرۆ ٢٤ـى ئازارى ٢٠٢٦  لە دوو هێرشی جیاواز دا، بارەگایەکی فیرقەی ٧ ی پیادەی دەڤەری ١ و هێزێکی فرقەی ٥ ی پیادەی هێزی پێشمەرگە لە سنووری سۆران، لە کردەوەیەکی دوژمنکارانە و بە غەدر و خیانەت و دوور لە هەموو ئاکارێکی مروڤایەتی و دراوسێیەتی، بەر هێرشی ٦ موشەکی بالیستی ئێرانی کەوتن و لە ئەنجامدا ٦ پێشمەرگەی قارەمان شەهید و ٣٠ پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون. 

وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاندووە، لە کاتێکدا کە بە توندترین شێوە ئەم هێرشە و هەموو هێرشە تیروریستیانەی تر کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین، دووپاتی دەکەینەوە  کە ئێمە هەموو مافێکمان هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژیەک کە دەکرێتە سەر گەل و خاکەکەمان. 

وەزارەتى پێشمەرگە راشیگەیاندووە، بە هیچ جورێک چاوەڕوانی ئەوەمان نەدەکرد بەم جۆرە نامەردانە، وەڵامی هەڵوێستی ئاشتیخوازانەی هەرێمی کوردستان بدرێتەوە. بەڵام تەمەنی غەدر و ستەم کورتە و ئیرادەی ئاشتیخوازی سەردەکەوێت. 

وەزارەتى پێشمەرگە دەڵێت، وێڕای پرسە و سەرەخۆشیمان بۆ بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدەکانمان، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکانمان دەخوازین. جارێکی دیکەش داوا لە هەموو لایەک دەکەین شەڕ و ئاژاوە لە هەرێمی کوردستان بە دوور بگرن و داواش لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەموو دۆستانمان دەکەین بەرانبەر ئەم پێشێلکاریانە بێدەنگ نەبن و  سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە بێباکانە دابنرێت. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتى پێشمەرگە: شەش پێشمەرگە بە هێرشى مووشەکی ئێران شەهیدبوون

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ مووشه‌ك هێرش كرایه‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەردەوامیی بارانبارین بوژانەوەی چەم و ڕووبارەكانى هەرێمى کوردستانى لێکەوتووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە دواى هێرشێکى نوێ، پێشمەرگە داوا لە عێراق دەکات سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییانە دابنێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەردەڕەش.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا بووکێک و دوو ئافرەتى دیکە گیانیانلەدەستدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەردەوامى بۆردومانەكان دەیان قوربانى لە پارێزگاى ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان خستووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    قەرەداغ.. ئەمڕۆ 38 ساڵ بەسەر کیمیاییبارانى سێوسێنان تێدەپەڕێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ئاوێكی زۆر له‌ به‌نداوه‌كان به‌ر ده‌درێته‌وه‌

سەرەتا