2 کاتژمێر پێش ئێستا 325 جار خوێنراوەتەوە

باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانى گەرما چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە

پەیام

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەینێ باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانى گەرما چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە، بەم شێوەیەى لاى خوارەوە:-

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ  هەینی   27-03-2026
کەش/ ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان  دەبارێت، هەندێک کات لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان باران بە شێوەی لێزمە باران دەبێت. هەروەها بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبێت 
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک. 
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما /  بە ( 1 تــــا 3 ) پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت. 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 11 پلەی سیلیزی 
پیرمام 8 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 3 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 9 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 10 پلەی سیلیزی
دهۆک 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ 12 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی
سبەی  شەممە   28-03-2026 
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت , نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچرپچڕی دەبارێت بە تایبەت لە ناوچەکانی باکور و باکوری ڕۆژهەلات پێشبینی دەکرێت ڕێژەی دابارین زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەکانی تر.
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 15 – 25 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9  ) کم دەبێت. 
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 13 پلەی سیلیزی 
پیرمام 9 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 3 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 9 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 10 پلەی سیلیزی
دهۆک 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی
27-03-2026

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانى گەرما چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شەپۆلێکى چڕى باران هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و هۆشدارى دروستبوونی لافاو دەدرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆنسوڵخانەی گشتیی تورکیا لە ھەولێر: دڵگرانین بە گیانلەدەستدانی ھێزەکانی پێشمەرگە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتى پێشمەرگە: شەش پێشمەرگە بە هێرشى مووشەکی ئێران شەهیدبوون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    به‌ مووشه‌ك هێرش كرایه‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەردەوامیی بارانبارین بوژانەوەی چەم و ڕووبارەكانى هەرێمى کوردستانى لێکەوتووەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لە دواى هێرشێکى نوێ، پێشمەرگە داوا لە عێراق دەکات سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییانە دابنێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەردەڕەش.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا بووکێک و دوو ئافرەتى دیکە گیانیانلەدەستدا

سەرەتا