1 کاتژمێر پێش ئێستا 238 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆككۆماری عێراق: حكومەتی هەرێم كار بۆ پاراستنی سنوورەكان دەكات

پەیام

سەرۆككۆماری عێراق دەڵێت حكومەتی هەرێمی كوردستان كار بۆ پاراستنی سنوورەكان و ڕێگری لە بەكارهێنانی خاكی عێراق دژی ئێران، دەكات.

ئەمڕۆ هەینی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆككۆماری عێراق لە ڕاگەیاند كە عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعوود پزیشكیان، هاوتا ئێرانییەكەی ئەنجام داوە و تێیدا وێڕای سەرەخۆشی جەختی لە "هەڵوێستی فەرمیی عێراق لە ڕەتكردنەوەی جەنگ" كردەوە و داوای "ڕاگرتنی دەستبەجێی كارە سەربازییەكان و دیالۆگی" كردەوە.

ئاماژەشی بەوە كرد كە "عێراق، بە گەل و حكومەتەوە، داوای ئاشتی دەكات و هاوپشتیی خۆی بۆ گەلی ئێرانی دۆست دەردەبڕێت و ستایشی خۆڕاگرییان دەكات لە ڕووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژییەكان."

لە بەشێكی پەیوەندییەكەدا سەرۆكۆماری باسی لەوە حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان كرد و ڕایگەیاند بە توندی كار دەكات بۆ پاراستنی سنوورەكان و ڕێگری لە هەر هەوڵێك بۆ بەكارهێنانی خاكی عێراق بە مەبەستی ڕاكێشانی بۆ ناو پەرەسەندنەكان یان هەڕەشەكردن لە ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتانی دراوسێ، لەوانەش كۆماری ئیسلامیی ئێران."

هەروەها ئەو هێرشانەی شەرمەزار كرد كە "هەرێمی كوردستان دەكەنە ئامانج"، و جەختی كردەوە كە "كارێكی لەو شێوەیە هاوكار نابێت لە بەدیهێنانی سەقامگیریی ناوچەیی، بەڵكو ئاستی گرژی و پەرەسەندنەكان زیاتر دەكات."

لەلایەكی دیكەوە، مەسعوود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران جەختی لە قوڵی پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردەوە و داوای دروستكردنی سیستەمێكی یەكێتی هەرێمیی كرد كە وڵاتانی ناوچەكە كۆ بكاتەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكان و بەهێزكردنی هاوبەشیی ڕاستەقینە لە پێناو بەدیهێنانی گەشەپێدان و سەقامگیریدا. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری عێراق: حكومەتی هەرێم كار بۆ پاراستنی سنوورەكان دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی جەنگەوە زۆربەی چالاكییە نەوتییەكان لە عێراق ڕاگیراون

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاسایشى عێراق هەوڵێك بۆ فرۆشتنی منداڵێكی ڕفێنراو شكستپێهێنا

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    فایەق زێدان: هەنگاوەکانى گروپە چەكدارەكان عێراق ڕووبەڕووی سزای نێودەوڵەتی دەكاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی بەرگری: بۆردومانکردنی بنکەی تەندروستی حەبانییە پێشێلکارییەکی مەترسیدارە و بێ وەڵام نابێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق یاداشتنامەی ناڕەزایەتی له‌سه‌ر ھێرشەکانی سه‌ر حەشد و پێشمەرگە ئاڕاستەی ئەمریکا و ئێران دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شناسیی عێراق: شه‌پۆلێكی نوێی بارانی به‌خوڕ عێراق ده‌گرێته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ هێڕشێكدا 14 چه‌كداری حه‌شد كوژران

سەرەتا