2 کاتژمێر پێش ئێستا
187 جار خوێنراوەتەوە
ئاسایشى عێراق هەوڵێك بۆ فرۆشتنی منداڵێكی ڕفێنراو شكستپێهێنا
پەیام
بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندنی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئەم وێنانەی بڵاو كردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی ورد توانیان تاوانێكی فرۆشتنی منداڵ لە بەرانبەر تەنیا 15 ملیۆن دینار لە بەغدادی پایتەخت هەڵبوەشێننەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە دۆسیەكەدا تۆمەتبارێكی ئافرەت هەیە كە كاری بازرگانیی بە مرۆڤ دەكات و هەوڵی فرۆشتنی منداڵی ڕفێنراو دەدات، دوابەدوای دەستكەوتنی زانیاری وردی هەواڵگری لەسەری دۆسیەی تەواوی بۆ كرایەوە و ڕەوانەی دادوەری تایبەتمەند كرا، پاشان لە پڕۆسەیەكی جۆری و دەستپێشخەرانەدا توانرا لە ناوچەی مەدائین و لەو دۆسیەدا ژن و پیاوێك لە كاتی ئەنجامدانی تاوانەكەدا دەستگیر بكرێن.
لە نێوەڕاستی ساڵی ڕابردووش دەسەڵاتی دادوەریی عێراق ئاشكراكردنی دۆسیەیەكی دیكەی هاوشێوەی لە پارێزگای میسان ئاشكرا كرد كە منداڵێكی شیرەخۆرە لە بەرانبەر 13 ملیۆن دینار فرۆشرا و دوو ژنیش لەو دۆسیەدا دەستگیر كران.
بەپێی یاسایی بازرگانیی بە مرۆڤ سزای هەر كەسێك لەو دۆسیەیەدا زیندانیی هەمیشەیی و پێبژاردنی لانی هەرە زۆری 25 ملیۆن دینارە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە