2 کاتژمێر پێش ئێستا 61 جار خوێنراوەتەوە

فایەق زێدان: هەنگاوەکانى گروپە چەكدارەكان عێراق ڕووبەڕووی سزای نێودەوڵەتی دەكاتەوە

پەیام

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایدەگەیەنێت: بڕیاری جەنگ تەنیا لە دەسەڵاتی دەوڵەتدایە، هەنگاوە تاكلایەنەكانی گروپە چەكدارەكانیش وڵات ڕووبەڕووی سزای نێودەوڵەتی دەكاتەوە.

لە نووسینێكیدا، فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند: ڕاگەیاندنی باری جەنگ، یان دۆخی نائاسایی یەكێكە لە مەترسیدارترین بڕیارە سەروەرییەكان و بەپێی دەستوور تەنیا لە دەسەڵاتی دەوڵەتدایە. 

ئاماژەی بەوەش كرد "بە پێی دەستوور ئەم بڕیارە پێویستی بە داواكارییەكی هاوبەشی سەرۆككۆمار و سەرۆك وەزیران هەیە و دەبێت دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمانیش ڕەزامەندی لەسەر بدەن".

زێدان هۆشداری تووندی دا لە هەوڵی هەندێك لە "گروپە چەكدارەكان" بۆ سەپاندنی بڕیاری جەنگ بە شێوەیەكی تاكلایەنە و ڕایگەیاند: ئەم كارە پێشێلكردنی ڕاشكاوانەی دەستوورە و هەڕەشەیەكی گەورەیە بۆ سەر سەروەریی وڵات و سەقامگیریی كۆمەڵگە. 

ڕوونیشی كردەوە "بڵاوبوونەوەی چەك لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت، ئەگەری پێكدادانی ناوخۆیی زیاد دەكات و دەبێتە هۆی پشێوی ئەمنی".

لە كۆتاییدا، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری هۆشداری دا كە بڕیارە نافەڕمییەكان بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ، عێراق دەخاتە نێو گۆشەگیرییەكی نێودەوڵەتی و ڕووبەڕووی سزای قورسی دەكاتەوە، چونكە ئەو جۆرە ڕەفتارانە هیچ پابەندییەكی یاساییان تێدا نییە و زیانی گەورە بە بەرژەوەندییەكانی دەوڵەت دەگەیەنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاسایشى عێراق هەوڵێك بۆ فرۆشتنی منداڵێكی ڕفێنراو شكستپێهێنا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    فایەق زێدان: هەنگاوەکانى گروپە چەكدارەكان عێراق ڕووبەڕووی سزای نێودەوڵەتی دەكاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی بەرگری: بۆردومانکردنی بنکەی تەندروستی حەبانییە پێشێلکارییەکی مەترسیدارە و بێ وەڵام نابێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق یاداشتنامەی ناڕەزایەتی له‌سه‌ر ھێرشەکانی سه‌ر حەشد و پێشمەرگە ئاڕاستەی ئەمریکا و ئێران دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شناسیی عێراق: شه‌پۆلێكی نوێی بارانی به‌خوڕ عێراق ده‌گرێته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ هێڕشێكدا 14 چه‌كداری حه‌شد كوژران

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    یەدەگی زێڕی عێراق بۆ 174 تۆن بەرز بووەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    جارێکى دیکە فڕۆكەوانی عێراق داخستنی ئاسمانی وڵاتەكەی دریژکردەوە

سەرەتا