2 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
كهشناسیی عێراق: شهپۆلێكی نوێی بارانی بهخوڕ عێراق دهگرێتهوه
دەستەی کەشناسی عێراق هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ و هەورەبرووسکە دەدات کە مەترسی دروستبوونی لافاوی لە هەندێک ناوچە لێدەکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی دەستەی کەشناسی، لە ڕۆژی چوارشەممەوە ئاسمانی عێراق دەگۆڕێت بۆ هەور و بارانبارین بە ئاستی جیاواز لە زۆربەی ناوچەکان دەستپێدەکات، بەڵام کاریگەریی هەرە بەهێزی شەپۆلەکە لە ڕۆژی پێنجشەممەدا دەبێت.
پێشبینی دەکرێت ڕۆژی پێنجشەممە بارانی بەخوڕ و هەورەبرووسکە سەرتاسەری عێراق بگرێتەوە و لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری وڵات ئەگەری بارینی تەرزە و دروستبوونی لافاو هەبێت، هاوکات پلەکانی گەرماش لە ناوەڕاست و باشوور ڕوو لە دابەزین دەکەن.
بەهۆی بە هێزی شەپۆلەکەوە لە ژمارەیەکی زۆر پارێزگای عێراق کراوە بە پشوو، هەروەها ئامادەکاریش کراوە بۆ دروست بوونی لافا و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر کارەساتێکی مرۆیی.
سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، هەرچەندە بەپێی داتا جیهانییەکان، توندیی ئەم شەپۆلە لە هەرێمی کوردستان وەک ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق مەترسیدار نابێت، بەڵام بەهۆی ئەگەری گۆڕانکاری لە جووڵەی نزمەپاڵەپەستۆکەدا پێشبینیکراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە