2 کاتژمێر پێش ئێستا 44 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانى عێراق هەوڵى یەكلاكردنەوەی پۆستى سەرۆککۆمار دەدات

پەیام

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار چیدی قبوڵكراو نییە و پەرلەمان بەرپرسیارێتی دەستووری خۆی بۆ یەكلاكردنەوەی ئەم پرسە جێبەجێ دەكات. 

هەیبەت حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "ئێكس"ەوە پەیامێكی توندی ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەكان كرد و جەختی كردەوە كە چیدی دواخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار قبوڵكراو نییە، چونكە ئەم بابەتە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە سەقامگیریی دەوڵەت و ڕێكوپێكیی كاری دامەزراوەكانەوە هەیە.

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوە كرد، كاتێكی پێویست و تەواو بە لایەنەكان دراوە بۆ ئەوەی بگەنە ڕێككەوتن و كەسایەتییەكی گونجاو دیاری بكەن، بەڵام بەردەوامبوونی ئەم چەقبەستووییە هەموو سنوورە یاسایی و سیاسییەكانی تێپەڕاندووە. 

حەلبووسی ڕایشیگەیاند كە پەرلەمان چیدی چاوەڕێ ناكات و بەرپرسیارێتییە نیشتمانی و دەستوورییەكانی خۆی هەڵدەگرێت بۆ تەواوكردنی ئەم شایەستەییە. 

لە كۆتایی پەیامەكەیدا، حەلبووسی دوپاتی كردەوە كە ئەركی پەرلەمانە كەسایەتییەك هەڵبژێرێت كە نوێنەرایەتی هەموو پێكهاتەكان بكات و جێگەی متمانەی گەلی عێراق بێت، تاوەكو بتوانرێت سەقامگیری بۆ دامەزراوەكانی دەوڵەت بگێڕێتەوە و كۆتایی بەو قەیرانە سیاسییە بهێنرێت كە وڵاتی تێدایە.

بەپێی زانیارییەكانیش 229 واژوو بۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار كۆ كراوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانى عێراق هەوڵى یەكلاكردنەوەی پۆستى سەرۆککۆمار دەدات

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری عێراق: حكومەتی هەرێم كار بۆ پاراستنی سنوورەكان دەكات

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی جەنگەوە زۆربەی چالاكییە نەوتییەكان لە عێراق ڕاگیراون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئاسایشى عێراق هەوڵێك بۆ فرۆشتنی منداڵێكی ڕفێنراو شكستپێهێنا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فایەق زێدان: هەنگاوەکانى گروپە چەكدارەكان عێراق ڕووبەڕووی سزای نێودەوڵەتی دەكاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی بەرگری: بۆردومانکردنی بنکەی تەندروستی حەبانییە پێشێلکارییەکی مەترسیدارە و بێ وەڵام نابێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق یاداشتنامەی ناڕەزایەتی له‌سه‌ر ھێرشەکانی سه‌ر حەشد و پێشمەرگە ئاڕاستەی ئەمریکا و ئێران دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شناسیی عێراق: شه‌پۆلێكی نوێی بارانی به‌خوڕ عێراق ده‌گرێته‌وه‌

سەرەتا