10/04/2026 355 جار خوێنراوەتەوە

سبەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە پۆستی سەرۆككۆمار كۆدەبێتەوە

پەیام

ڕۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق كۆ دەبێتەوە و سەرۆككۆماری عێراق هەڵدەبژێرێت. جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانیش دەڵێت لە خشتەی كۆبوونەوەكە ڕازی نییە.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوی كردەوە، ڕۆژی شەممە 11ى 4ى 2026 كاتژمێر 11 ی پێشنوەڕۆ كۆبوونووەی ژمارە 17 ی  پەرلەمان دەست پێ دەكات. 

ڕاشیگەیاندووە: تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەی پەرلەمان، دەنگدان و هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عێراقە.

دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار لە كاتێكدایە، تا ئێستا كۆدەنگی و ڕێككەوتن لەسەر پۆستەكە نەكراوە و، هەریەك لە پارتی و یەكێتی و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان بە كاندیدی جیاوازەوە دەچنە ململانێوە، هاوكات ژمارەیەك كاندیدی سەربەخۆ لە پێكهاتە جیاوازەكانی كورد، سوننە و شیعە خۆیان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق كاندید كردووە.

لای خۆیەوە، فەرهاد ئەترووشی، جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران كە سەر بە پارتییە ڕایگەیاندووە، لە سۆنگەی سووربوون لەسەر سەقامگیریی سیاسی و دڵنیاییدان لە ڕێڕەوی دیموكراسی لە عێراقدا، ڕای دەگەیەنین كە ڕازی نین لە خشتەی كارەكانی دانیشتنی ڕۆژی شەممە 11ی نیسان تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار.
لەبارەی هۆكاری ناڕازیبوونەكەیەوە، فەرهاد ئەترووشی ڕاشیگەیاند: تا ئێستا كۆدەنگیی سیاسی و نیشتیمانی لەسەر شایستەكانی هەڵبژاردن نییە بەتایبەت پۆستی سەرۆككۆمار كە وێنای یەكپارچەیی وڵاتە و پارێزگاری لە دەستوور دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری كارەبا لەسەر دۆخی كارەبا بانگهێشتى پەرلەمان دەكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ ئابووریی عێراقی ڕووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی بێداهاتی كردووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێک لەسەر دزینی كێبڵی كارەبایی بە بەهای چوار ملیار و 400 ملیۆن دینار دەستگیركرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدى، کۆتایی بە گەشتە پێنج ڕۆژییەكەی بۆ ئەمریكا هێنا و گەیشتەوە بەغداد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بابل.. پزیشكەكان مۆبایلێكیان لە گەدەی پیاوێك دەرهێنا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    قایمقامێتی سلێمانی: قەیرانی غاز دروست نابێتەوە و غازێکى زۆرى پاشەكەوتكراو هەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، لە نێوان ئەمریکا و ئێران، هەوڵ بۆ پاراستنی بێلایەنی عێراق دەدات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر گەندەڵی 40 كەسایەتی لە عێراق هەڕەشەی دەستگیركردنیان لەسەرە

سەرەتا