10/04/2026 394 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: پێویستە ئێران واز لە وەرگرتنی باج لە گەرووی هورمز بهێنێت

پەیام

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری دەداتە دەسەڵاتدارانی تاران و دەڵێت: پێویستە لە گەرووی هورمز. واز لە سەپاندنی باج و گومرگ بەسەر كەشتییە نەوتهەڵگرەكاندا بهێنن.

ترەمپ ئەمڕۆ هەینی لە پلاتفۆرمی (تروس سۆشیاڵ) بڵاویكردەوە: "ئێران كارێكی زۆر خراپ و نەشیاو دەكات لە وەرگرتنی باج و گومرگ بەسەر ئەو كەشتیانەی بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن، ئەمە ئەو ڕێككەوتنە نییە كە ئێمە هەمانە!" 

سەرۆكی ئەمریكا ئەو ڕاپۆرتانەی كە باس لە وەرگرتنی پارە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەكەن، بە كارێكی مەترسیدار ناو برد و ڕاشیگەیاند: "باشترە بۆیان ئەمە ڕاست نەبێت، ئەگەر ڕاستیش بێت دەبێت هەر ئێستا بیوەستێنن". 

ئەم لێدوانانە لە كاتێكدان كە قەیرانی دەریاوانی لە كەنداو گەیشتووەتە لوتكە و بازاڕەكانی وزەی جیهانی بەتەواوی شڵەژاندووە، چونكە تاران پێشتر ڕایگەیاندبوو، بەبێ هەماهەنگی و مۆڵەتی ئەوان هیچ كەشتییەك ناتوانێت تێپەڕ ببێت. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرای دەكات هێشتا 51 وڵات چەك بە ئیسرائیل دەدەن

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: دوو تێكشكێنەری ئەمریكیمان ناچار كرد دەریای عومان جێبهێڵن

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ڕزگاركردنی لوبنان لە برسێتى داوای 640 ملیۆن دۆلار دەكات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ئیسرائیل هێزی تایبەتی لە ئازەربایجان دژی ئێران جێگیر كردووە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: حـزبوڵڵا هاوپەیمانمانە و مووشەكەكانمان دژی ئـ.یسرائیل ئامادەن

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل هێرشەکانى بۆ سەر لوبنان چڕکردووەتەوە و كوژرانی فەرماندەیەكیشى ڕاگەیاند

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومان ئاساییبوونوەی كارەكانی بەندەری فەحلی ڕاگەیاند

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بۆ دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمی ئێران پێویستمان بە ڕێككەوتن نییە

سەرەتا