10/04/2026 1061 جار خوێنراوەتەوە

بایرن میونخ پێکانی یاریزانێکی لاوی ڕاگەیاند

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

یانەی بایرن میونخ پێش یاریی گەڕانەوەی دژی ڕیاڵ مەدرید پێکانی یاریزانێکی لاوی ڕاگەیاند.

 لە بەیاننامەیەکی فەڕمیدا، یانە باڤارییەکە ئاشکرای کردووە، لێنارت کارڵ تووشی پێکان بووە لە ماسولکەی پشتەوەی ڕانی و بۆ ماوەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

سەبارەت بە ماوەی دابڕانی لە یاریکردن، میدیاکان ئاماژە بەوە دەکەن، لە باشترین دۆخدا ئەم پێکانە نزیکەی یەک تاکو سێ هەفتەی پێویست دەبێت، ئەگەر ماسولکەی کەمێک پچڕابێت دەگاتە چوار تاکو شەش هەفتە، لە حاڵەتی پچرانی تەواوەتی ماسولکەی سێ مانگ دوور دەکەوێتەوە.

ئەمەش گورزێکی کوشندەیە پێش یاریی گەڕانەوەی ڕۆژی سێشەممە دژی ڕیاڵ مەدرید، بەو پێیەی کارڵ لەم وەرزە لە 36 یاریدا بەشداری 9 گۆڵ و 7 ئاسیستی کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 1 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 1 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

سەرەتا