10/04/2026 364 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: له‌کاتى دەستپێکردنى ئاگربه‌سته‌وە، هیچ هێرشێكمان نه‌كردووه‌

پەیام

سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا  بڵاویکردووەتەوە، له‌کاتى دەستپێکردنى ئاگربه‌سته‌وە، هیچ هێرشێكیان نه‌كردووه‌، ئه‌گه‌ر هەر هێرشێکیش کرابێتە سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه‌، ئه‌وا كاری ئیسرائیله‌.

ڕاشیگەیاندووە، لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا سەرچاوەکانى هەواڵ ڕاپۆرتیان سەبارەت بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی بۆ سەر دامەزراوەکانی هەندێک وڵات لە کەنارەکانی باشووری کەنداوی فارس بڵاوکردەوە، "ئەگەر هێرشى لەو شێوەکرابێت، ئەوە کارى ئێمە نەبووە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی ده‌ستپێكی ئاگربەست تاوه‌كو ئەمکاتە هیچ موشەکێکیان بۆ هیچ وڵاتێک ڕه‌وانه‌ نه‌كردووه‌.

سوپای پاسداران جەختى لەوە کردووەتەوە، "ئەگەر ئەو ڕاپۆرتانەی کە لە لایەن میدیاکانەوە بڵاودەکرێنەوە ڕاست بن، بێگومان کاری دوژمنی زایۆنیستی یان ئەمریکایە".
 
ئەوەشى خستووەتەڕوو "هێزەکانمان ئەگەر هەر هێرشێك بكه‌ن، بوێرانە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایدەگەیەنن و هەرکارێک کە لە لێدوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا نەبێت هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە".

لە رۆژى 8ى 4ى 2026 ەوە ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێران چووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە و ئەو دوو وڵاتە هێرشەکانیان بۆ سەر یەکترى ڕاگرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرای دەكات هێشتا 51 وڵات چەك بە ئیسرائیل دەدەن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: دوو تێكشكێنەری ئەمریكیمان ناچار كرد دەریای عومان جێبهێڵن

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ڕزگاركردنی لوبنان لە برسێتى داوای 640 ملیۆن دۆلار دەكات

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ئیسرائیل هێزی تایبەتی لە ئازەربایجان دژی ئێران جێگیر كردووە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: حـزبوڵڵا هاوپەیمانمانە و مووشەكەكانمان دژی ئـ.یسرائیل ئامادەن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل هێرشەکانى بۆ سەر لوبنان چڕکردووەتەوە و كوژرانی فەرماندەیەكیشى ڕاگەیاند

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومان ئاساییبوونوەی كارەكانی بەندەری فەحلی ڕاگەیاند

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بۆ دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمی ئێران پێویستمان بە ڕێككەوتن نییە

سەرەتا