10/04/2026 371 جار خوێنراوەتەوە

عێراق بە نرخی پاڵپشتیكراو دۆلار دەداتە حاجییانى ئەمساڵ

پەیام

ئەو کەسانەى ناویان بۆ حەجى ئەمساڵ دەرچووە، بانكی ناوەندی عێراق بڕى دوو هەزار دۆلاریان  بە نرخی پاڵپشتیكراو دۆلار پی دەفرۆشێت.

بانكی ناوەندی عێراق رێنماییەكی نوێی بۆ ئەو كەسانە بڵاوكردووەتەوە كە ناویان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ دەرچووە و ڕایدەگەیەنێت، بە نرخی پاڵپشتیكراو دۆلاریان پێ دەفرۆشن.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو كەسانەی فەریزەی حەج بەجێدەگەیەنن، بڕی دوو هەزار دۆلاریان بەنرخی بانكی ناوەندی پێدەدرێت، واتە بۆ هەر دۆلارێك هەزار و 320 دینار و لە 13ی ئەم مانگەشەوە بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە ئەو كەسە خۆی ئامادە بێت بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە دۆلارە و هەموو مامەڵەكانیش لە رێگەی سەكۆی ئەلیكترۆنی FITR تۆمار بكرێن، تەنیا ئەوانەش سودمەند دەبن كە ناویان لە لیستی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراقدا بڵاوكراوەتەوە.

ئەمساڵ 5120 کەس لە هەرێمى کوردستان ناویان دەرچووە فەریزەى حەج بە ئەنجامبگەیەنن و سەردانى وڵاتى سعودیە بکەن.

لەبارەى یەکەم گەشتى حاجییانیشەوە کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەى هەرێم ڕایگەیاندووە، ئەگەر دۆخی ناوچەکە لەباربێ رۆژى 78ى 5ى 2026 یەکەم گەشتی حاجییانى هەرێم بە فرۆكە بۆ سعودیە دەستپێدەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە جەنگی ئەمریكا و ئێراندا سیستمی بەرگری عێراقی بە تەواوی پەكی كەوتووە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەشێک لە گرووپە چەكدارەکانی عێراق بە مەرج ئامادەن چەكەكانیان ڕادەست بكەن

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. گەڕانەوەی 18 هەزار حاجی لە دەروازەی عەرعەرەوە كۆتایی هات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق داوای دەسپێشخەرییەكی ئەوروپی بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ دەكات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. فەرمانی گرتن بۆ تۆمەتبارانی دۆسیەی پاڵاوگەكانی باكوور و سامانەکانیان دەركرا

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. پڕۆژەی كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت چووەتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆمپانیایەک: کەشتییەکمان لە نزیک بەندەری ئوم قەسر کراوەتە ئامانج

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هێزێکى سەرەکی بڕیاری جیابوونەوەى لە حەشد دا و چەک دادەنێت

سەرەتا