2 کاتژمێر پێش ئێستا 209 جار خوێنراوەتەوە

لایەنەکان بۆ یەكلاكردنەوەی كۆبوونەوەکەی پەرلەمانى عێراق، كۆدەبنەوە

پەیام

ئەندامێكی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، بە مەبەستی دروستكردنی لێكتێگەیشتن و گرەنتیكردنی سەركەوتنی دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران كە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار، ئەمڕۆ هێزە سیاسییەكان كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجام دەدەن.

عودەی عەبدولهادی، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بەوە كرد، ئامانجی ئەم هەوڵانە فەراهەمكردنی كەشێكی گونجاوە بۆ خێراكردنی هەنگاوە یاساییەكان. جەختیشی كردەوە، كە بەهۆی قەبارەی تەحەدییەكان، هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لە پێشینەی كارەكاندایە.

ناوبراو ڕوونیكردەوە، دوای یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆككۆمار، كاندیدی كوتلەی گەورە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی وەزاری ڕادەسپێردرێت و بەوەش كۆتایی بە دۆسیەی پێكهێنانی حكومەت دەهێنرێت.

رۆژى 11ى 11ى 2025 دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، دواى 5 مانگ لە هەڵبژاردن تائێستا نەتوانراوە سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانى نوێى عێراق هەڵبژێردرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاسمانی عێراق كرایەوە و گەشتی ئاسمانی دەستی پێ كردەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لایەنەکان بۆ یەكلاكردنەوەی كۆبوونەوەکەی پەرلەمانى عێراق، كۆدەبنەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق بە نرخی پاڵپشتیكراو دۆلار دەداتە حاجییانى ئەمساڵ

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە پۆستی سەرۆككۆمار كۆدەبێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نوسینگه‌ی سودانی: ئه‌نجامده‌ری هێرش بۆسه‌ر پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی فه‌ڕه‌نسا ده‌ستگیركرا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی بەئامانجگرتنی بەرژەوەندییەكانی عێراق ڕەتدەکاتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    دژی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە لە 12 پارێزگای عێراق خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    كارنامەی دانیشتەكانی ئەم هەفتەیەی پەرلەمانى عێراق ڕاگەیەنرا

سەرەتا