09/04/2026 238 جار خوێنراوەتەوە

نوسینگه‌ی سودانی: ئه‌نجامده‌ری هێرش بۆسه‌ر پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی فه‌ڕه‌نسا ده‌ستگیركرا

په‌یام
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ئەو ھێرشەی ڕاگەیاند کە ماوەیەک لەمەوبەر لە ڕێگای ئاراستەکردنی درۆنێکەوە کرایە بنکەیەکی سەربازیی لە نزیک ھەولێر و بەھۆیەوە ئەفسەرێکی ھێزەکانی فەڕەنسا کوژرا. 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن قسەی کردووە. 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە لەسەر گرنگی بەردەوامیدان بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان ئەمریکا و ئێران، ئەوەیش بە ئامانجی بەھێزکردنی سەقامگیری لە ناوچەکە و جیھان. 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشداوە کە لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، محەمەد شیاع سوودانی پەرۆشی حکوومەتەکەی بۆ پتەوترکردنی ھاریکارییەکانی نێوان عێراق و فەڕەنسا نیشانداوە و ڕایگەیاندووە، ئەنجامدەرانی ئەو ھێرشە دەستگیرکراون کە ماوەیەک لەمەوبەر لە ڕێگای ئاراستەکردنی درۆنێکەوە کرایە بنکەیەکی سەربازیی لە نزیک ھەولێر و بەھۆیەوە ئەفسەرێکی ھێزەکانی فەڕەنسا کوژرا. 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوەکەدا باسی لەوەش کردووە کە لەبەرانبەردا سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن ستایشی ھەوڵەکانی عێراقی کردووە بۆ بەرقەرارکردنی سەقامگیری لە ناوچەکە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 25 خولەک پێش ئێستا

    بەشێک لە گرووپە چەكدارەکانی عێراق بە مەرج ئامادەن چەكەكانیان ڕادەست بكەن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. گەڕانەوەی 18 هەزار حاجی لە دەروازەی عەرعەرەوە كۆتایی هات

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق داوای دەسپێشخەرییەكی ئەوروپی بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ دەكات

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. فەرمانی گرتن بۆ تۆمەتبارانی دۆسیەی پاڵاوگەكانی باكوور و سامانەکانیان دەركرا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. پڕۆژەی كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت چووەتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆمپانیایەک: کەشتییەکمان لە نزیک بەندەری ئوم قەسر کراوەتە ئامانج

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هێزێکى سەرەکی بڕیاری جیابوونەوەى لە حەشد دا و چەک دادەنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ڕێوشوێنه‌كانی وه‌رگرتنی به‌رهه‌می گه‌نمی ئه‌مساڵ توندتر ده‌كاته‌وه‌

سەرەتا