2 کاتژمێر پێش ئێستا
184 جار خوێنراوەتەوە
ئاسمانی عێراق كرایەوە و گەشتی ئاسمانی دەستی پێ كردەوە
پەیام
كۆمپانیای گشتیی هێڵە ئاسمانییەكانی عێراق كۆتایی بە ڕاگرتنی گەشتەكانی هێنا و ڕایگەیاند، دوای دابڕانێكی كاتی بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە، باڵەكانی فڕۆكەی نیشتمانی جارێكی دیكە لە ئاسماندا دەفڕن.
كۆمپانیاكە ئەمڕۆ هەینی 10ى 4ى 2026 لە ڕاگەیەنراوێكدا، ئاماژەی بەوە دا كە دەستپێكردنەوەی كارپێكردنی گەشتەكان، لەمڕۆوە بە فەرمی جێبەجێ دەكرێت و لە قۆناغی یەكەمدا، فڕینەكان چەندین گەشتی ناوخۆیی لەخۆ دەگرن كە بەغدادی پایتەختی عێراق بە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و بەسرەوە دەبەستنەوە.
هاوكات لەگەڵ گەشتە ناوخۆییەكان، كۆمپانیاكە خشتەی چەند گەشتێكی نێودەوڵەتیشی ڕاگەیاندووە كە ئاراستەكانی ئیستەنبووڵ، قاهیرە و عەممان دەگرێتەوە.
لە دواى هێرشکردنە سەر ئێران لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لە رۆژى 28ى 2ى 2026، ئاسمانیی عێراق بەڕووى گەشتە ئاسمانییەکاندا داخرا و لەمڕۆوە بە فەرمیی گەشتە ئاسمانییەکان دەستیان پێکردەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە